شانۆی “شینۆ” لە حەڤدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی “ئەزموون” لە شاری تاران پێشکەش دەکرێت

0
1019

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، شانۆی “شینۆ” بەرهەمی دەرهێنەر، نووسەر و ڕازێنەری کورد،  سەعدی موحەممەدی، لە حەڤدەیەمین فستیڤاڵی شانۆی “ئەزموون” لە شاری تاران پێشکەش دەکرێت.

ئەو شانۆیە، کاتژمێر  17:30، سێشەممە 17ی ڕەشەممە لە هۆڵی تالاری مەولەوی لە تاران پێشکەش دەکرێت.

لەو شانۆیەدا، حجەت زیناڵی و سەعدی موحەممەدی دەور دەگێڕن

کاوان کەریمی ئەرکی یاریدەری دەرهێنەری لە ئەستۆیە و ژینا فاتحی‌ڕاد، بەڕێوەبەری سەحنەی لە ئەستۆیە.

پۆستێر و برۆشوری ئەو شانۆیە لەلایەن ئەحمەد تالبی، ئامادە کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت