ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، شاعیر، وەرگێڕ و نووسەر و مامۆستای قوتابخانە، ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی ناسراو بە هەڵوەدا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری مهاباد، کۆچی دوایی کرد.
ڕه‌سووڵ ڕه‌ش ئه‌حمه‌دی، شاعیر و وەرگێڕ و نووسه‌ری کورد و خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد بوو که ماوه‌یه‌ک بوو تووشی نه‌خۆشی هاتبوو.
ناوبراو چه‌ند کتێبی پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردووه که “شکۆی ئه‌وین”، “خه‌زێنه‌ی بزه” و “شارۆچکه‌ی شادی” وه‌ک دوایین به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و نووسه‌ر و شاعیره به ئه‌ژمار دێن.
هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌م نووسه‌ره ئاماده‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ن که به هۆی نه‌بوونی هیچ پشتیوانه‌یه‌کی ماڵی نه‌که‌وتوونه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی هەر لە سەردەمی لاوەتییەوە، دەستی بە نووسین و هۆنینەوەی شیعر کردووە و دواتریش یەکێک لەو کەسانە بووە کە بەردەوام هاوکاریی دوورونزیکی سروەی کردووە.
ڕەش ئەحمەدی، جیا لە شاعیر و نووسەر بوون کە نووسەرییەکەی بواری شانۆنامە و فیلم نامەشی دەگرتەوە، مامۆستایەکی ناسراو و خۆشەویستی قوتابخانەکانی شاری مهاباد بوو کە بە نەتەوەپەروەری و خەمڵاندنی هەستی نەتەوایەتی لە ناو قوتابیاندا، ناسراو بوو.
ناوەندی ڕۆژی کورد بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو شاعیر، نووسەر و مامۆستا بە ئەمەگەی نیشتمان، سەرەخۆشیی خۆی لە خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی ڕەش ئەحمەدی و خەڵکی شاری مهاباد دەکات.