شارۆمەندێکی بەهایی و نوێ ئایینێکی مەسیحی دەست بەسەر کران

0
607

هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی، شارۆمەندێکی بەهایی بە ناوی  پەروانە ڕەحمانی (رەئوفی) و کەسێکی نوێ ئایینی مەسیحی بە ناوی سامان ڕەحمانیان، دەست بەسەر کرد.

بەپێی زانیاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز، هێزە ئەمنیەتیەکانی حکومەتی ئێران، سامان ڕەحمانی خەڵکی شاری مهابادیان دەست بەسەر کرد و بەرەو شوینێکی نادیار، ڕایانگواستووە. سامان ڕەحمانی کە خۆی کوڕی مامۆستایەکی ئایینی شاری مهابادە،  ماوەی دوو ساڵە و بە شێوەیەکی نەهێنی بووە بە مەسیحی .

هەروەها پەروانە ڕەحمانی، شارۆمەندی بەهایی، ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەز و لە دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەست بە سەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بەپێی زانیارییەکان لەو مانگانەی دواییدا، گیران و دەست بەسەر کرانی کەمینە ئایینیەکان بەرەو زیادبوون چووە و لە مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵدا سێزدە کەسی نوێ ئایینی مەسیحی  لە وەرامین، دەست بەسەر کراون.

هەروەها لە مانگی گەلاوێژی ئەو ساڵدا لە شاری کەرەج، لانیکەم هەشت نوێ ئایینی مەسیحی لە کلیسایەکی ناو ماڵدا لە لایەن  هێزەکانی ڕژێمەوە دەست بەسەر کراون. هەروەها دۆخی قەشە سەعید عابدینی کە لە زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج، دەست بەسەرە، نالەبارە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت