شارام نازری: دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێزێک لە مافی خاوەندارێتیی هونەرمەندان ناگرێ

0
717

ڕۆژی کورد: ڕۆژی یەکشەممە 3ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆتایی ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی نەتەوەکانی ئێران، خەڵاتی ڕیزلێنان پێشکەش بە شوالیەی ئاواز شارام نازری کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا، شارام نازری  ڕەخنەی لە دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گرت و گوتی: ماوەی ٣٧ ساڵە فەرمانگەی دەنگ و ڕەنگ بەبێ ئیزنی من گۆرانییەکانم “کوپی ڕایت”دەکات و بەبێ لە بەرچاوگرتنی هیچ مافی خاوەندارێتیی من و بەبێ ئیزنی خۆم گۆرانییەکانم بڵاو دەکەنەوە.

شارام نازری هەروەها، گوتی: دەنگ و ڕەنگی حکوومەت وەک ماڵی هونەرمەندان بئەژمار دەکرێت کەچی ماوەی ٣٧ ساڵە هونەرمەندان لەو ماڵە بێبەشن.

شوالیەی ئاوازی کورد بە ئاماژەدان بەو خەڵاتە گوتی: ئەو خەڵاتە باشترین خەڵاتی ژیانی من دەبێت، بەڵام بارودۆخی ئێران بە شێوەیەکە کە کەسانێک کە دەیانهەوێ کارێک ئەنجام بدەن، لەلایەن هێندێ کەسەوە بەربەستیان بۆ دروست دەکرێت.

لەو ڕێورەسمەدا، هێندێک لە بەشداربوون داوایان لەو هونەرمەندە کوردە کرد کە گۆرانییان بۆ بڵێت، ئەوێش گوتی: من کاتێک گۆرانی دەڵێم کە دەنگ و ڕەنگ بڵاوی نەکاتەوە، ئەگەر بمزانیبا دەنگ و ڕەنگ بڵاوی دەکاتەوە هەرگیز نەدەهاتم.

شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لەشاری كرماشان لەدایک بووە و بە حوكمی ئەوەیكە بنەماڵەكەی لایەنگری هونەر بوون، هەر لە سەردەمی منداڵیدا، دایكی لەگەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای كردووە و لە زۆربەی بەرهەمەكانیدا كەڵكی لە شێعرەكانی مەولانا وەرگرتووە و گۆرانییەكانی تێكەڵاوێكە لە سەبكی حیماسی و عێرفانی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت