شاخە سنوریەکان سەنگەری هێزن بەرەو باوەشی گەل، کاوە بەهرامی

0
1152

کێشەو ئاڵوۆزیەکانی ناوچە، ئیرادەو بڕیاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران میکانیزمێکی سەرەکی بوون بۆ خەباتێکی هەمە لایەنە لە ناوخۆی کوردستانی رۆژهەڵات دیسانەوەش شاخەکانی کوردستان وەک هەمیشە سەنگەری لە گیران نەهاتووی گەلن و باوەشیان بۆ پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردەوە.

گومانی تێدا نیە ساڵانی رابردوو بۆ کادرو پێشمەرگەی حیزبێکی شۆرشگێر وەک حیزبی دێموکرات کە تێکۆشانی خۆی فیدای بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەی کورد و بە ئامانج گەیشتنی خواستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

حزوری ئێستای پێشمەرگە لە سنورەکان لە بەشێک لە راگەیاندنەکان وا بڵاو دەکرێتەوە کە کۆماری ئیسلامی رەنگە دیسانەوە تۆپبارانی ناوچە سنوریەکان بکات، بەڵام ئەوەی راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە لە چەند ساڵی رابردوودا کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەو ناوچانە نەبووە.
کۆماری ئیسلامی بە بیانوی جۆراوجۆر سنورەکانی هەرێمی کوردستانی بەزاندووەو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێم دروستکردوە، تەنانەت لە زۆر بواریش دژی پێشمەرگەکانی حیزب لە قوڵایی خاکی کورستانی باشور کاری کردووە.

kawe_behrami
ئەوەی لێرەدا گرینگە ئەوەیە کە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەردەم ئامادەی بەرگری لە خاکی کوردستان و بەرپەرچ دانەوەی کردەوە نارەواکانی کۆماری ئیسلامی بووەو هەیە.

بارودۆخی سیاسی ناوچە و بەتایبەتی ئاڵوگۆرەکانی ئێستای پارچەکانی کوردستان سەلمێنەری ئەو راستیەن کە بۆ جارێکی دیکە بە خوێندنەوەی واقیع بینانەی بارودۆخە سیاسەیەکە و کەڵک وەرگرتن لە ناوچە شاخاویەکان و گوندو شارەکانی کوردستان جارێکی دیکە خەڵک و پێشمەرگە یەکتر لە ئامێز دەگرن و پاڵپشتی خەڵکی کوردستان لە رابردوو تا ئێستا لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ئەوە دەردەخات کە پۆتانسیلێکی گەورە لە حیزبی دێموکراتدا بوونی هەیە و لە هەر دەرفەتێک دەتوانێت بە قۆستنەوەی هەلەکان گڕو تینێکی زیاتر بە خەباتی گەلەکەمان لە رۆژهەڵتی کوردستان بدات، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە رێبەرایەتی حیزبی دێموکرات هەموو لایەک دڵنیا دەکات کە بە پاڵپشتی و ئیرادەی گەل بە بڕشتەوە بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدەگرێ و دۆستانی خۆشحاڵ و نەیاران و دوژمنانی رەنگاو رەنگی خەمبار و سەرشۆڕ دەکا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.