سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-سووریا لەسەر دۆخی “گۆڵاڵ لەیلانی” ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

0
616

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-سوریە لەمەڕ بەردەوامی دەستبەسەربوونی ڕۆژنامەنووس “گۆڵاڵ لەیلانی”، کە لەلایەن ئاسایشی پەیەدە-وە گیراوە، ڕگەیێندراوێکی دەرکرد و ئەو کردەوەی پەیەدە و دامودەزگا ئەمنیەتیەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی شەرمەزار کرد.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-سووریە لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستبەسەرکرانی گۆڵاڵ لەیلانی پەیامنێری بەشی کوردی کاناڵی ئاسمانی “ئۆریێنت نیوز”، کە لە ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠١٥ ەوە لە شاری “گرگێ لەگێ” لە لایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە، شەرمەزار دەکات و داوای سەربەست بەردانی ئەو ڕۆژنامەنووسە و باقی ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

گۆڵاڵ لەیلانی-ڕۆژنامەنووسی زیندانی لە ڕۆژئاوای کوردستان
گۆڵاڵ لەیلانی-ڕۆژنامەنووسی زیندانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئەنجۆمەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-سووریە لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا سەرۆکایەتی خۆسەری بە دەسەڵاتی دیفاکتۆ ناودەبات و بەرپرسیارەتی گیانی ئەو ڕۆژنامەنووسەیش دەخاتە سەرشانی پەیەدە و لەهەمانکاتیشدا ڕادەگەیێنێت کە ” گرتنی ڕۆژنامەنووسان دوور لە پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دوور لە پەیماننامەکانی نێودەوڵەتی لەمەڕ ئازادی راگەیاندنە”.
ئەو ڕێکخراوەیە لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە “نابێت ترس لەسەر ڕۆژنامەنووسان هەبێت تا بە باشی بتوانن پەیامی خۆیان بگەیێنن” و داواش لە دەسەڵاتی خۆسەری ڕۆژئاواش دەکات کە لەیلانی و هەموو زیندانیانی عەقیدەتی و سیاسی ئازاد بکات.
پێشتر و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ ی زایینیش سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان-سووریە لە ڕاگەیێندراوێک لەسەر دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا هۆشداری دابوو و لەو بارەشەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردبوویەوە کە لە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە ئەشکەنجەی ٢ ڕۆژنامەنووس و دەستبەسەرکردن  ٩ ڕۆژنامەنووسی کوردی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی خۆسەری ڕۆژئاوا، کرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.