سەفەری حەسەن ڕوحانی بۆ ئوتریش بە هۆکاری تەناهی دواخرا

0
542

بڕیار بوو سبەی چوارشەممە ٣٠ی مارد، حەسەن ڕوحانی بە خۆی و دەستەی هاوڕێی کە دەگوترێ بڕیار بوو محەممەد جەعفە سەحراڕوودی، تیرۆریست و بکوژی دوکتور قاسملووش لەگەڵ ئەو دەستەیەدا بێ، بە سەردانێک بگاتە وڵاتی ئوتریش (نەمسا)، کوردانی ئوتریش ـش خۆیان بۆ ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی دەربڕین ئامادە کردبوو بەڵام ئەو سەفەرە بە هۆکاری تەناهی، وەدواخرا.

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئوتریش ڕایگەیاند کە سەردانی حەسن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران کە بڕیار بوو سبەی ئەنجام بدرێ، بۆ کاتێکی نادیار وەدواخرا بەڵام  ئەو بەرپرس و بازرگانانەی تری ئێرانی کە پێشتر گەیشتوونە  ئوتریش، درێژە بە کاری خۆیان دەدەن و بەرنامە و چاوپێکەوتنەکانیان وەک خۆی و بە پێی گەڵاڵە بەردەوامە.

 بە پێی لێدوانی ئەو گوتەبێژە، هۆکاری وەدواخرانی سەردانەکە “هۆکاری تەناهی و ئاسایش”ـی ىووە، بەڵام لە دانی زانیاری زیاتر لەمبارەوە خۆی بوارد.

بە پێی ئەو لێدوانە، دەستەی سەردانکەری ئێرانی، خۆیان بە هۆکاری تەناهی و ئاسایشی بڕیاری وەدوادانی سەفەرەکەیان بۆ کاتێکی تر داوە.

بڕیار بوو لەم سەردانەدا، حەسەن روحانی، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ هاینێر فیشێر، سەرۆک کۆماری ئوتریش (نەمسا)، چاوپێکەوتن بکات و ڕۆژی دواتریش لەگەڵ وێرنێر فیمێن، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتن بکات و هەروەها بەشداری لە کۆمەڵەی ئابووری ئێران و ئۆتریشیش دا بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.