سەرۆک کۆماری هەردوو کوریایی باکوور و باشوور کۆ بوونەوە و ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد.

0
492

سەرۆک کۆماری هەر دوو کوریایی باکوور و باشوور لە کۆبوونەوەیەکدا، لە سەر چەند خاڵ ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کراد و لەو بارەوە ڕاگەیێندراوەیەکی هاوبەشیان ڕووبە خەڵکی هەردوو کوریا و وڵاتان و ناوەندە جیهانییەکان بڵاو کردەوە.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی هەینی ۲۷ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۷ی بانەمەی ۲۷۱۸ی کوردی، کیم جۆن ئون سەرۆک کۆماری کوریایی باکوور و موون جای ئین سەرۆک کۆماری کوریایی باشوور، لە گوندی ئاگربەستی پانمونجۆم کە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵات، لە سەر کێشەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کۆبوونەوە.

سەرۆک کوماری دوو کوریا دووایی کۆبوونەوەکەیان ڕایگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێدا ئاماژەیان بەوە کرد لە سەر چەند خاڵی گرنگ ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کردووە.

لە ڕایگەیندراوە هاوبەشەکەدا باس لەوە کراوە کە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن لە سەر دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان لە پێناو بەکار نەهێنانی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دۆڕگەی کوریا و ئەو ئاگربەستەی کە ئێستا هەیە بکرێتە ڕێکەوتنێکی ئاشتیانەی درێژخایەن لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

لە بێشکی تری ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: “هەردوو سەرۆک کۆماری کوریایی باشوور و باکوور لە بەردەم گەلی ۸۰ میلیونی کوری و هەموو وڵاتان و ناوەندە جیهانییەکان، بە فەرمی ڕایدەگەینین، لە نیمچە دۆرگەی کوریا شەڕێکی تر لە شێوەی شەڕەکانی ڕابردوو ڕووناداتەوە و قۆناغێکی نوێی ئاشتیی دەستی پێ کردووەتەوە”.

هەروەها لە بەشێکی تری ڕایگەیێندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە، لە سەر ئەو خاڵانەی کە ڕێکەوتوون دەبێت پابەند بن و بە بەڵێننامە ناو ببرێت.

ئەو خاڵانەی کە لە سەری ڕێکەوتوون بریتین لە:

۱ــ بە هیچ شێوەیەک هێرش نەکەنە سەر یەکتر.

۲ــ بە هیچ شێوەیەک، هیچ هێزێک دژ بە یەکتر بە کار نەهێنن.

۳ــ بە هیچ شێوەیەک بازرگارنی بارگرژیی سەربازیی ڕووبەڕووی یەکتر نەکەن.

٤ــ پلانێکی پراکتیکی ئاشتیانە دابڕێژن و بە کردەوە ئاشتی بنیاد بنێن.

۵ــ دڵنیایی بە یەکتر دەدەن، لە نیمچە دۆڕگەی کوریا چەکی ئەتۆمی بەکار نەهێنن.

لە بەشی کۆتایی ڕایگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی و چوار قوڵی لەگەڵ ئەمریکا بکرێت کە چین ـیش تێدا بەشدار بێت.

دوو کوریایی باکوور و باشوور، لە ساڵی ۱۹۵۳ی زایینی بەڕانبەر لەگەڵ ۲٦۵۳ی کوردی، ئاگربەستیان واژۆ کردووە بەڵام لە ساڵی واژۆ کردنی ئاگربەستەکەدا تا هەنووکەش شەڕ بە فەرمی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.