سەرۆک ترامپ هیواداره‌ بەرەنگاری سەربازی لە گەڵ ئێران ڕوونەدات، بەڵام ئاماژه‌ی پێدا مەترسی روودانی زۆرە

0
654

رۆژی كورد :
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە وڵامی پرسیارێک لە هەمبەر ئەگەری مەترسی بەرەنگاری سەربازی لە گەڵ ئێران باسی لەوە کرد ئەگەری بەرەنگاری هەموو کات بەدی دەکرێت بەڵام هیوادارین ئەم بابەتە ڕوو نەدات.

سەرۆک ترامپ رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ ئەیار لە کۆشکی سپی هاوکات  لە پڕۆسەی ڕاگەیاندنی هەنگاوە نوێکان بۆ چاکسازی بارودۆخی بیمە و خزمەتگوزاری چارەسەری نەخۆشیەکان لە وڵاتی ئامریکا وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرانی دەدایەوە. لە هەمان کاتدا سەرۆک ترامپ لە هەمبەر کاردانەوە بۆ بەڕێکردنی ناوگانی بۆمبهاوێژ و فڕوکەهەڵگری یو.ئێس.ئێس ئابراهام لینکۆڵن باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی ئێران بە هەڵسووکەوتەکانی خۆی هەڕەشەی بۆ سەر ئێمە و بەرژەوەندیەکانمان نواندووە هەر بۆیە پێویستە ئێمە ئاسایش و باری ئەمنی گونجاو دابین بکەین بۆ ئێران و ناوچەکە، ئێمە خاوەنی بە هێزترین ناوگانی دەریایین لە دونیا دا کە هەموو کات پڕچەک و تەیارن و ئامادەی بەرگرین لە ئەگەری هەر مەترسیەک بۆ ناوچەکە.
لەم کۆبوونەوەدا کە هاوکات لە ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی و ڕایەلە تەڵڤزیۆنیەکانی ئامریکا بڵاو دەکرایەوە سەرۆک ترامپ ئاماژەی پێدا ئێمە لە ئێستا دا چاوەڕێی پیوەندی پێوەگرتنی دەوڵەتی ئێرانین بە خۆمانەوە بزانین ڕووئەدات. سەرۆک کۆماری ئامریکا ئەوەشی زیاد کرد جان کێری وەزیری پێشووی وەزارەتی کاروباری دەرەوی ئامریکا پەیوەندییەکی زۆری هەیە لە گەڵ  دەوڵەتی ئێران و هانیان ئەدات کە پەیوەندی نەگرن بە ئێمەوە بەڵام پێویستە دەوڵەتی ئێران پیوەندی بکەن بە ئێمەوە و ئێمە ناچاریان ئەکەین و لە ئەگەری پەیوەندی کردنیان دەرگای وتووێژ و دانووستان بە ڕوویان دا کراوەیە و ئێمە ئامادەین بۆ پێکهاتن. سەرۆک ترامپ هەروەها ئاماژەی پێدا دوای دەرچوونی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی ناوەکی بەرجام ئابووری وڵاتی ئێران تەواو ئاڵۆز بووە و نرخی ئاوسانی ئابووری بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە تا ئەو جێگای ئێمە ئاگادارین و ببستوومانە. هەموو رۆژانی حەوتوو و تەنانەت رۆژانی کۆتایی حەفتە چاوەڕوانی دەربڕینی نارەزایەتی جەماوەرن. لە ئێستاش دا باشترین کردار بۆ ئەوان ئەوەیە پەیوەندی بە ئێمەوە بگرن بۆ دانیشتن و وتووێژ کردن هەتا بە ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە بگەین.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا باس لەوە ئەکات کە ڕێکەوتننامەی ناوەکی لە گەڵ رژیمی ئێران کاردانەوەیەکی ئەرێنی نەبووە لە سەر هەڵسووکەوتی ئەو وڵاتە و گۆڕانکاری نەبووە، سەرۆک ترامپ بە دەرچوون لە ڕێکەوتننامەی بەرجام لە ساڵی ڕابردوو دا لە دوو پرۆسەی دوابەدوای یەکدا بڕیاری گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ناوەکی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە ئامریکا باس لەوە ئەکات کە کۆماری ئیسلامی گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تێرۆریزمە لە ناوچەکەدا، پرۆگرامی سازکردنی مووشەکی باڵستیکی بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٣١ ئەنجۆمەنی ئەمنیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام کردووە و هاوکات فاکتەری سەرەکی ناسەقامگیری باری ئەمنیە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا ساڵی ڕابردوو بە ڕاگەیاندنی ڕێگاچارەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ ڕژیمی ئێران ١٢ مەرجی سەرکی دابین کرد بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ کۆماری ئیسلامی کە لە ڕاستی دا لیستەی داواکاریەکانی دەوڵەتی ئامریکا بوون لە ڕژیمی ئێران بۆ گۆڕینی هەڵسووکەوتەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوخۆ و ناوچەکەدا. هێندێک لەم مەرجانە بریتی بوون لە ڕاگرتنی یارمەتی و پشتیوانی لە تێرۆریزم و خۆبواردن لە هەڵسووکەوتی ڕووخێنەر لە ناوچەکە وەکوو پشتیوانی لە حێزبۆڵای لۆبنان و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و هێنانی نائارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئامڕیکا لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوی و ماوەیەک پێش ئێستا سۆپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی خستە ڕێزی گرووپە تێرۆریستیەکانەوە، ئەمە یەکەم جارە دەولەتی ئامریکا هێزی سەربازی وڵاتێک بخاتە لیستی تێرۆر و هاوتای گرووپەکانی وەک ئەلقاعیدە و داعیش.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.