سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی جیهاندا بەردەوامە

0
1076
ڕۆژی کورد: وەرزشوانیکی مهابادی پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی وەرزشی “موی تای” لە ئاستی جیهان بۆخۆی تۆمار کرد.
شایانی باسە کە کێبەرکێی جیهانی مووتای کە ڵە ژێر چاوەدیری ئەنستیۆی هونەرە ڕەزمیییەکانی وڵاتی تایلەند (( AITMA)) لە ڕۆژانی 26 تا 27 رەشەممەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی  لەوڵاتی تایلەند بەڕێوە چووە.

عەبدوللە ئانیژ ڕەزمیکاری لاوی خەڵکی شاری مەهاباد کە لە کێشی 67 کیلوگرام دا لەو کێ بەر کێیانە لە وڵاتی  تایلەندو چین بەشداری کردبوو، چوو بۆ فیناڵ (یاری کۆتایی) و  توانی لەو کێبەرکێیە دا پلەی دووهەم بۆخۆی تۆمار بکات.

پێویست بە ئاماژەیە کە تۆفیق بەهرامی وەک ڕاهێنەر و بەرپرسی مووتای شاری مەهاباد لەو کێ بەر کێیەدا هاوڕێیەتی عەبدووڵا ئانیژ ـی کردووە.
سەرکەوتنی وەرزشانە کوردەکان لە یارییە جیهانی و ناوخۆییەکانی ئێراندا بەردەوامە.

هەروەها لەو یارییانە لە شاری تونیکابۆـی پارێزگای مازەندەران لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو.  ئێحسان حاجی خزری؛ لاوی کوردی شاری پیرانشار، لە کێ بەر کێکانی کاراتەی ئازادی قارەمانەکانی ئێران و هەروەها کێ بەر کێکانی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی ئێران، لە نێوان ٢٩ پارێزگای ئێران، پلەی سێهەمی مسۆگەر کرد.

ڕۆژی شەممە ٥ مارس،  له شاری كيل و لە کێ بەر کێی   كيك بۆكس k1 بەڕێوە چوو و ئاکام تەرەغە وەرزشوانی کورد کە لەم کێ ەر کێیانەدا بەشدار بوو یەکەم هاتەوە.

هەروەها لەو یاریانەدا کە لە وڵاتی تورکیە و لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، شاهۆ لە دوو کێشی ٦٨ کیلۆ و ٧٤ کیلۆدا بەشداری کردووە کە لە کێشی ٦٨ کیلۆدا ٣ یاری ئەنجام داوە و لە کێشی ٧٤ کیلۆشدا ٢ یاری ئەنجامدا لەسەرجەم یارییەکاندا بەسەر بەرانبەرەکەی خۆیدا سەرکەوت و لە ئەنجامدا دوو میدالی زێڕی بردەوە.

سێ وەرزشوان و چالاکی ژێنگەپارێزیی کورد لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشتدا، بە شێوازگەلێکی جۆراوجۆر یادی ئەو کارەساتە دەکەنەوە.
بە بۆنەی ساڵوەگەری کیمابارانی شاری سەردەشت، ٢ کەس لەئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دووچەرخە پەیامی ئەو ئەنجومەنە لە ژێر ناوی “چەکی سەوزی ئەنجومەنی سەوزی چیا” دەگەینێنە شاری سەردەشت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.