سەحەر فەیزی، چالاکی خوێندکاریی کورد بانگهێشتی دادگا کرایەوە

0
703

مرۆڤایەتی: سەحەر فەیزی کچی مستەفا و خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگای نامەیەکەوە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز لە بانگهیشتی دادگا کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، لەو نامەیەی دادگای شۆڕش ـدا، داوا لەو کچە خوێندکارە کوردە کراوە ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بۆ دیاری کردنی ماوەی حوکمەکەی، لە دادگا ئامادە بێت.

سەحەر فەیزی، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان، ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی سەقز و بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دەستبەسەر کرابوو.

سەحەر فەیزی پاش چوار مانگ ڕاگیرانی لە زیندان بەدانی بارمتەی ٢٠٠میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

لەلایەکی ترەوە، چارەنووس و دۆخی کچێکی خوێندکاری کورد کە 17ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی لەلایەن هێزە تەناهییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا ناڕوون و نادیارە.

هەواڵنێری هاوار لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، ئەسرین ئەمین زادە، کچی بەهائەددین، تەمەن ٢٤ ساڵان و خوێندکاری بواری ژمێریاری، ڕێکەوتی 17ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، لەلایەن هێزە تەناهییەکانی ئیتلاعاتی مهاباد، دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا ئێستاش شوێنی دەستبەسەرکران، هۆکاری دەستبەسەرکران و دۆخی دەروونی و جەستەیی ئەو کچە کوردە نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوار، ئەو کچە کوردە خوێندکارە لە ماڵی باوکی خۆی و لەلایەن دوو کەس لە مەئموورەکانی ئیتلاعاتی مهاباد و بە هەبوونی مۆڵەتی دادوەری، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەمین زادە لە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ “هاوار” گوتی: “بنەماڵەی ئەمین زادە تا ئێستا چەندین جار بە بەردەوامی ەردانی بنکە ئەمنیەتیی و پەیوەندیدارەکانی ڕژیمیان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و هیچ زانیارییەکیان لە کچەکەیان نیە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت