سێ هێرشی خۆکوژی لە عەدەن، ٢٦ کوژراوی لێکەوتەوە

0
573

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز، دۆینێ هەینی ٦ی خاکەلێوە، سێ هێرشی خۆکوژی کرایە سەر بازگەکانی شاری عەدەن لە باشووری خۆرهەڵاتی یەمەن، ٢٦ کەس کوژاون. ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بەرپرسیارەتی ئەو هێرشانەی وەئەستۆ گرتووە.

لە ڕاپۆرتی ڕۆیتێرزدا هەروەها هاتووە کە لە یەکێک لەو هێرشانەدا، ئامبولانسێک خۆی بە بازگەیەکی سەربازی لە ناوچەی بوریقە لە باکووری ڕۆژئاوای عەدەن داداوە کە لانیکەم ١٤ سەرباز و کەسی سیڤیل، تێیدا کوژراون.

لە دوو هێرشەکەی تردا کە کراوەتە سەر بازگەکانی سەر ڕێگای پایەگایەکی بەرە بە ڕێبڤەری عەرەبستان، لانیکەم ١٢ کەس کوژراون.

نزار ئەنوەر، وتەبێژێکی ناوچەکە گوتوویەتی کە ئامانجی ئەو هێرشانە، فەرماندەیی هێزەکانی بەرە بووە بەڵام هێزە خۆجێیەکان لە بازگەکان پێشیان بە گەیشتنی ئەو کەسانە گرتووە و نەیانهێشتووە بە ئامانج بگەن.

تەلەفیزیۆنی “ئەعماق” کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ـە دەڵێ لەو هێرشانەدا، ٢٧ کەس کوژراون.

در همین زمینه، تلویزیون «اعماق» وابسته به گروه حکومت اسلامی اعلام کرده است که در این حملات ۲۷ نفر کشته شده اند.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.