سێ بەرپرسی پارلمانیی ئەمریکایی بۆ ئوباما: چیتر بۆ ئێران دامەنوێنە

0
695

ڕۆژی کورد: پال ڕایان، کوین مەک کارتی و ئێد ڕۆیس، سێ بەرپرسی پارلمانیی ئەمریکا لە نامەیەدا بۆ ئۆباما، داوایان لێکردووە لە ماوەی سەرۆک کۆمارەیتییەکەیدا چیتر بۆ ئێرانی دانەنوێنێ و خاڵی پێنەدا و لە جێگەی ئەوە ئیزن بدا ترامپ هەڵسەنگاندنی خۆی لەسەر ئێران، بۆ دیاری کردنی شێوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران بکات.

پال ڕایان، سەرۆکی پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا، کوین مەک کارتی، سەرۆکی زۆرینەی کۆماریخوازەکان لەو پارلمانە و ئێد ڕۆیس، سەرۆکی کومیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارلمان، دۆینێ سێ شەممە 2ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ئەو نامەیان بۆ ئۆباما نووسیوە.

ئەو سێ بەرپرسە پارلمانییەی ئەمریکا لە نامەکەی خۆیان دا نووسیویانە: “پێویست ناکا چیتر بە پێدانی خاڵ بە ئێران و هێنانە ئارای ڕێکەوتن و کردەوەی تر لە لایەن دەوڵەتی ئۆباماوە، توانایی دەوڵەتی ترامپ لەمەڕ گرتنە بەری سیاسەتی دڵخوازی لە ئێران، ئاڵۆزتر بکرێت”.

ئەوان هەروەها داوایان کردووە تا ئۆباما چیتر پەرە بە هەندێک کردار نەدا کە بە مەبەستی پەرەپێدانی سەرمایەدانانی ناونەتەوەیی لە ئێران ئەنجامی دەدا یان خەریکە شێوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران دەگۆڕێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت