سێیەمین کۆنفرانسی ناوەندی نووسەرانی کوردستان کۆتایی پێهات

0
967

سێیەمین کۆنفرانسی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، کە بە بەشداریی زیاتر لە ٧٠ نووسەر و ئەدیبی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ناوخۆ و دانیشتووی باشووری کوردستان و دەرەوەری وڵات بۆ ماوەی دوو شەو، بە شێوەی ویدئۆ کۆنفرانس بەردەوام بوو، بە سەرکەوتنەوە کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لە شەوی دووەم و کۆتایی کۆنفرانسی ناوەندی نووسەراندا، کە لە دوو پانێلدا بەڕێوە چوو، چەند نووسەرێکی ناسراوی ڕۆژهەڵات وتاریان هەبوو و لەبارەی دۆخ و بزاڤی فەرهەنگی و ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسەیان کرد، پاشان لە پانێلێکی دیکەدا بە تێروتەسەلی ئەندامانی کۆنفرانس باسیان لەسەر بەرنامە و پێڕەو و پرۆگرامی پێشنیارکراوی ناوەندی نووسەران کرد و کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی و بۆچوونی گونجاو خرانە ڕوو و لە بەرنامە و پێڕەودا گونجێندران.
بەپێی بڕیاری کۆنفرانس، بڕیارە دەستەی ئامادەکاری کۆنفرانس و لیژنەی پێداچوونەوە بە بەرنامە و پێڕەوی ناوەند، دوای هەڵسەنگاندنی ورد و هەمەلایەنە و گونجاندنی هەموو سەرنج و تێبینییەکان بە ڕاوێژ لەگەڵ نووسەران و پەسەندکردنی کۆتایی لە دەستەی بەڕێوەبەریی نوێی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، بڕیارە لە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەند بڵاوی بکاتەوە و بە بیروڕای گشتیی ڕابگەیەنێت.
دوایین بڕگەی سێیەمین کۆنفرانسی گشتیی ناوەندی نووسەرانی کوردستان هەڵبژاردنی دەستەیی نوێی بەڕێوەبەریی ناوەند بوو کە لێژنەیەکی سێ کەسی چاودێرییان دەکرد.
دوای خۆ کاندیدکردنی ١٩ ئەندامی بەشداری کۆنفرانس بۆ دەستەی بەڕێوەبەری، لە هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دێمۆکراتێکدا ١٣ کەس وەک دەستەی نوێ و سەرەکیی ناوەندی نووسەران و دوو کەسیش وەک جێگرانی دەستەی بەڕێوەبەری بە کۆی دەنگی ڕێژەی ئەندامانی بەشداربووی کۆنفرانس هەڵبژێردران.
هاوکات لەسەر بنەمای بەرنامە و پێڕەوی ناوەند، بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنفرانس پێنج کەس وەک دەستەی چاودێری ناوەندی نووسەرانی کوردستان هەڵبژێردران.
ئەندامانی سەرەکی و نوێی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نووسەرانی بریتین لە:
١- جەمال نەجاری
٢-‌ ئازاد ڕۆستەمی
٣- شەریف فەلاح
٤- فەوزیە سوڵتانبەگی
٥- لەیلا ساڵحی
٦- ئەفراسیاب گرامی
٧- ناهید حسەینی
٨- جەلیل ئازادیخواز
٩- عەزیز نیعمەتی
١٠- عەتا جەماڵی
١١- جەلیل عەباسی
١٢- ژاڵە سەفی‌یاری
١٣- عەبدولڕەحمان بەسامی (خاڵۆ کوردین)
جێگرەکانی دەستەی بەڕێوەبەری بریتین لە:
١ – سرێوان ئەحمەدی
٢- ئیرەج عیبادی
هەروەها بۆ دەستەی چاودێریی ناوەندی نووسەرانی کوردستان ئەم پێنج کەسە هەڵبژێردران:
١- ساڵح سووزەنی
٢ – ساماڵ ئەحمەدی
٣ – ئیسماعیل ئیسماعیل‌زادە
٤ – کامیل نەجاڕی
٥ سەباح نیکخا

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.