سێنای ئەمریكا یاسای گەمارۆكانی ئێران دەخاتە دەنگدانەوە

0
868

هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز لە زمان میچ مەك كانێل سێناتۆری سەربە کۆمارییەکانی ئەمریکا لە مه‌جلیسی سێنا، رایگەیاند: سێنای ئەمریكا پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە دەخاتە دەنگدانەوە.

ئەم سێناتۆرە ئەمریكاییە گوتی: بە لە بەرچاوگرتنی ھەڕەشەكانی ئێران و ھەوڵەكانی بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتەكەی لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، پێویستە گەمارۆكانی سەر ئەم وڵاتە درێژ بكرێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی دیكە، لە لایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا و، كاردانەوەی توندی بەرپرسانی رژیمی ئێرانی لێكەوتەوە.

دوای پەسەندکردنی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە، عەلی خامنەیی رێبەری رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند: ئەگەر ئەم گەمارۆیانه‌ بە کردەوە بکرێن ئێرانیش کاردانەوەی توندی دەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت