سیاسەتمەدارێکی کورد کۆچی دوایی کرد

0
1603

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی مانگی مەی 2017ی زایینی عەزیز محەممەد سیاسەتمەداری کورد و سكرتێری پێشوتری حیزبی شیوعیی عێراق كۆچی دوایی كرد.

عەزیز محەممەد لە 1ی تەمووزی ساڵی 1924 لە بێركۆت لەدایكبووە، سەرەتای ساڵانی 1940 رووی كردووەتە هەولێر و پەیوەندی بەحیزبی هیواوە كردووە.

سكرتێری پێشووی حیزبی شیوعی عێراق ساڵی 1946 پەیوەندی بەو حیزبەوە کردووە و لە ساڵی 1948 دەستگیردەكرێت، تا شۆڕشی 14 تەمموزی 1958 لەزیندان دەبێت.

عەزیز محەممەد ساڵی 1964 بەسكرتێری حیزبی شیوعی هەڵدەبژێردراوە و تاوەکو ساڵی 1993 لە پۆستی سكرتێری حیزب ماوەتەوە.

عەزیز محەممەد یەكێكە لەو كەسایەتییە شیوعییانەی، خەڵاتی لینینی وەرگرتووە و هەروەها میدالیای “ئەستێرەی گەشە”ی کیشوەری ئاسیا و ئەفریقای لە ساڵی 2007 لەلایەن رووسیاوە پێبەخشراوە، کە لەدوای نێلسۆن ماندێلا دووەم کەسە ئەو میدالیایە وەردەگرێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 10ـی 6ـی 2015 لە پیرمام مەسعود بارزانی “میدالیای بارزانی نەمر”ی بەخشییە عەزیز محەممەد.

ناوەندی ڕۆژی کورد وێڕای سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان بەگشتی و ئەندامان و بنەماڵەی عەزیز محەممەد بە تایبەتی ، بە داخبوونی خۆی لەم خەسارە گەورە رادەگەیەنێ و هیوخوازین ڕێگە و ڕێبازی لە پێناوی خزمەت بە نیشتمان دا بەردەوام و پڕ ڕيبوار بێ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت