سۆمالی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند و کۆمۆریش سەفیری خۆی بانگ کردەوە

0
656

بە پێی هەواڵی کاناڵی ئەلجەزیرە و ئەلعەرەبیە و ماڵپەڕی ئەلبەیانی ئیمارات، وڵاتی سۆمالی، بە هۆی هێڕشی ئێران بۆ سەر سەفارەتی عەرەبستان و کۆنسوولگەری ئەو وڵاتە لە مەشهەد، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند و کۆمۆریش سەفیری خۆی لە ئێران بانگ کردۆتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، دەوڵەتی سومالی ٧٢ کات ژمێری کات داوە بە سەفیری ئێران کە خاکی سۆمال چۆڵ بکات، هەروەها نوێنەرایەتی “کومیتەی ئیمدادی خومەینی” یەک حەوتوو دەرفەتی دراوەتێ تا خاکی سۆمال چۆڵ بکات.
وتەبێژی دەوڵەتی سۆمالی،بەر لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممۆی هەیئەتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە، ئێرانی تاوانبار کرد بە ڕێکخستنی تاقمێکی شێوەسەربازی لە سومالی کە هاوشێوەی تاقمی شێوە سەربازی حوسییە و هەروەها گرووپە شێوە سەربازییەکانی تری سەربە کۆماری ئیسلامی لە سووریە.
هەروەها سۆمالی ئێرانی بەوە تاوانبار کردووە کە تەنیا بۆ ڕێکخستنی ئە وگرووپە شێوەسەربازییانەیە کە هاتووچۆی ئەو وڵاتە دەکەن.
هەروەها ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو، وەزارەتی کار و باری دەرەوەی سۆمالی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، هێڕش بۆ سەر سەفارەت و کونسولگەری عەرەبستانی سعودی لە ئێرانی بە پێشێل کردنی ئاشکرای کۆنڤاسنیۆنە ناونەتەوەییەکان و نەریتی دیپلۆماتیک ناو برد.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتبوو: سۆمالی لە تەنیشت عەڕەبستانی سعوودی و لە هێڕشە سەربازییەکانی بە دژی تیرۆریزم و هەوڵگەلێک بۆ پاراستن و بەرگری کردن لە هێمنایەتی و ڕاوەستاوی لە خاکی خۆی و ناوچە، بەردەوامە.
هاوکات کۆمەڵە دووڕگەکانی کۆمۆریش ڕایگەیاند کە دوابەدوای هێڕش بۆ سەر سەفارەت و کۆنسوولگەری عەڕەبستان لە ئێران، سەفیری خۆی لە تاران، بانگ کردۆتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆمۆر لە ڕاگەیێندراوێکدا، “دەست درێژی” بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپڵۆماتیکەکانی سعوودیە لە ئێرانی مەحکووم کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت