سپای پاسداران هەواڵی کوشتنی تیمێکی سەربە ڕێکخراوی موجاهیدنی ڕاگەیاند

0
529

ڕۆژی کورد: سوپای پاسدارنی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران هەواڵی کوژرانی تیمێکی سەربە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلکی ئێرانی ڕاگەیاندووەو هەتا ئێستا ئەو ڕێکخراوەیە هیچ پەرچە کردارێکی لەو پەیوەندییەدا نەنواندووە.

هەواڵدەرییەکانی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان کردەوە، نیوە شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە، ئەندامێکی پێشووی موجاهیدن هاوڕێ لەگەڵ ٤ کەسی دیکە لە گوندی “چانف نیشکر”ی سەربە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ سوپای پاسداراندا کوژراون.

فەرماندەرێکی سوپای پاسداران بەناوی “محەممەـد مارانی” ڕایگەیاندووە، ئەحمەد سەحویی خەڵکی بەلووچستان، فەرماندەریی ئەو تیمەی لە ئەستۆ بووە، کە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە پادگانی ئەشرەف ئەندامی ڕەسمیی موجاهیدین بووە.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران بە هەواڵنێری ماڵپەڕی هاموونی  بەلوچستانی ڕاگەیاندووە، کە یەکێک لە کردەوەکانی ئەحمەد سەحویی، “هاوکاری کردنی گروپەکانی دژە شۆڕش” بووە.

هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەمەڕ هەبوونی هێزەکانی موجاهدین لە ڕۆژهەڵاتی ئێران  لەلایەن هیچ ڕێکخراو و هەوالدەرییەکی باوەڕ پێکراوەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ڕێکخراوی موجاهیدین ساڵی ١٣٤٤ بە ڕێبەرایەتیی محەممەـد حەنیف‌نەژاد دامەزراوەو سالی ١٣٦٥ بەهۆی هێرشی سوپای پاسداران ڕووی لە پادگانی ئەشرەف لە ناوخاکی ئێراق کردووە کە دەکەوێتە ٨٠ کیلۆمیتریی سنوورەکانی  ڕۆژئاوای ئیران.

تێبینی: وێنەکە ئەحمەد سەحووییە، جاشی ناوچەی بەلووچستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.