ڕاوێژکاری باڵای ویلایه‌تی فه‌قهی، له پێوه‌ندیی له گه‌ڵ سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی دا له وتووێژێکدا ڕایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ئاگربه‌ستی وڵاتانی رۆژئاوای له سووریه، بیانوویه‌که بۆ گۆڕینی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌و وڵاته‌دا.
به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان: عه‌لی ئه‌کبه‌ری ویلایه‌تی ڕاوێژکاری خامنه‌یی، له وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: له 5 ساڵی ڕابردوودا له سووریه ئاگربه‌ست هه‌یه، به‌ڵام وڵاتانی رۆژئاوایی به بیانووی پڕۆسه‌ی به ناو ئاشتیه‌وه ده‌یانهه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێنن.
ویلایه‌تی له وته‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌م پڕۆسه‌یه له لایه‌ن ئێمه‌وه قبووڵ ناکری.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕایانگه‌یاندوه کۆماری ئیسلامی له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه هاوکاری ڕێژیمی ئه‌سه‌د ده‌کا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئه‌م بابه‌ته به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ولایه‌تی له وتووێژه‌کانی پێشووی دا سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستانیش ڕایگه‌یاندبوو، ڕێگه ناده‌ین ئیسرائیلێکی دیکه له کوردستان دا درووس ببێ.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سووریه: نیگه‌رانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له پڕۆسه‌ی ئاشتی سووریه