سه‌رده‌شت: ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم له‌ کاسبکارانی کورد، برینداری لێ که‌وته‌وه‌

0
945

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ناوەڕاستی ئەم حەوتوویە لە ناوچەی سنووریی سەردەشت لە پارێزگای ورمێ چەندین کاسبکاری کورد کەوتنە بۆسەی ‌هێزەکان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و کاسبکارێک کورد به‌ سه‌ختی بریندار کرا. لە کردەوەیەکی دژه‌ نامرۆڤانه‌ی هێزە کانی سپای پاسداران، کاسبکارێک بە ناوی “سۆران ئەحمەدی” کوڕی “عەبدوڵڵا” بە توندی بریندار دەکرێت.

ئەو کاسبکارە ٢٨ ساڵەیە بە هۆی سەختی برینەکەیه‌وه‌ لە لایەن هاوڕێکانی بۆ شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان دەگوازرێتەوە و ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌کان، گوللـەکە وەبەر ڕان وکڵۆکی کەوتووە. ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی “قەڵەڕەش”ی سەربە شاری سەردەشتە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.