سمینارێکی زانستی بۆ پشتگیری لە گشتپرسیی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ژنێڤ پێکدێت

0
882

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، سمینارێک بە مەبەستی تاووتوێ کردن و پشتگیری کردن لە گشتپرسیی هەرێمی کوردستانی باشوور لە زانکۆی ژنێڤ ـی وڵاتی سویس پێکدێت.

کۆڕگێڕانی ئەو سمینارە بریتی دەبن لە: هالان هۆرمیز جۆرجیس، ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن  و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان و موحەمەد ئەقدەم، بەرپرسی دێپارتمانی زانستە سیاسیی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆی ژنێڤ.

ئەو سمینارە لەلایەن ناوەندی مافی مرۆڤیی زاگرۆس و ڕێکخراوی یەکگرتوویی کورد و سویس، پێکهاتووە.

ناوەندی زاگرۆس،  بە هاوکاریی چەندین ناوەند و چالاکی سیاسیی تری کورد، لە ماوەی ڕابردوودا، کارناواڵێکیان بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە شاری ژنێڤ بەرێوە بردووە.

کات: ١٨:٣٠ تا ٢٠ی ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی سێپتامبر

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت