سمیناری پەیوەندیی نێوان کورد و جوولەکە لە پاریس بەڕێوەچوو

0
892

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی/ ٨ی ژانویەی ٢٠١٨ط لە پاریس سمینارێک لە پێوەندی بە کورد و جوولەکە بەڕێوە چوو

ڕۆژی کورد: ئەو سمینارە لە لایەن ڕێکخراوێکی جوولەکەکان لە پاریس و بە هاوکاریی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە پاریس ڕێکخرابوو

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شوێنی سمینارەکە لە پاریس، لەو سمینارە دا سەرەتا عەلی قلیچ ، نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کوردستانی باکوور باسێکی لە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان پێشکەش کرد ، قلیچ لە قسەکانی دا باسی ڕۆڵی سەرکردەکانی کورد وەک د. قاسملو ، د. شەرەفکەندی و هەروها مەلا مستەفا بارزانی لە ئاستئ جیهانی لە سەر مەسەلەی کورد کرد ، و هەروها باسێکی لە سەر پێوەندیی مێژوویی نێوان کورد و جولەکە کرد

دواتر عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس باسێکی پێوەندیدار بە کوردستانی باشوور پێشکەش کرد و لەو دا وێڕای باسکردن لە شەری کورد لە گەڵ داعش باسێکی لە مەڕ ڕێفراندۆم پێشکەش کرد

دواتر ژان کۆرکۆس بابەتێکی لە پێوەندی بە کورد لە عێڕاق ، تورکیە و سوریە پێشکەش کرد.

دوایین بەشدار بوو ژۆئێل رۆبین فیلد بوو کە باسێکی لە سەر کێشەکانی دوای ڕێفراندۆم پێشکەش کرد و گوتی : ڕژیمی ئێران بە هاوکاری دەست و پێوەندییە تیروریستەکانی کێشەی سەرەکی بۆ کوردستان دروست کردووە و بە بەستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان گوشارەکان بۆ سەر کوردستان زیادیان کردووە و هەروەها نەوتی کوردستانیش لە لایەن حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراقەوە دەستی بە سەر داگیراوە ، بەشداران هەموو لەو باوەڕە دا بوون کە دەبێ پێوەندیی کورد و ئیسرائیل پتەوتر بکرێ و جوولەکە یارمەتیی کورد بدا

پێویستە بگوترێ شاندێکی بەڕێوەبەریی ناوەندی ڕۆژی کوردبانگهێشتی ئەو سیمینارە کرابوون و بەشداریی سمینارەکەیان کرد

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.