سمیناری ” توندو تیژی و کاریگەری لە سەر ژینگە” لە مەریوان، بەڕێوەچوو

0
1106

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، شەشەمین سیمیناری ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان لەژێر ناونیشانی ” توندو تیژی و کاریگەری لە سەر ژینگە” و بە بە هاوکاریی “ئەنجومەنی چیای سەوز” بەڕێوە چوو.

ئەو سمینارە ڕۆژی سێ شەممە ٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەڕێوە چوو.

ئەم سمینارە بە سەر سێ پانێل دابەش کرا بوو، کە لە پانێلی یەکەمدا لەلایەن کە محەمەدی دانش ئەندامی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا باسێک لە سەر ئاژەڵ ئازاردان توندوتیژی دژ بە ئاژەڵان باس کرا، کە لە باسەکەیدا باسێک لە سەر پێگەو ڕۆڵی مرۆڤ لەو بۆارەدا هەروەها باسێک لە رووداوەکانی ماوەی رابردوو بە تایبەت سەربازی فیداکاری شاری مەریوان کاک محەمەد باختر کە لە کاتی زرگار کردنی سەگێک لاقێکی خۆی لە دەستدا کرد.

لە بەشی دووهەمی ئەم سمینارەدا لەلایەن کاک مۆزەغەر وەیس پەنا باسێک لە سەر “ژینگەی شاری توندوتیژی” پێشکەش بەبشداران کرا، لە پانێلی کۆتایی ئەم سمینارەدا لەلایەن کاک ئیرەج قادری باسێک لە سەر ” قەیرانی ئاو توندوتیژی” باسکرا، کە لەلایەن کۆر گێرانەوە بە چڕی باس لە درۆست بوونی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک گۆلی زرێبار هەروەها لایەنە نەگێتیڤەکانی ئەم پاڵاوگە لەلایەن پانێل گێران هەروەها بەشدارانەوە خرایە بەر باس.

لە پەراوێزی ئەو سیمینارەکە، ڕێز لە باوک و دایکی محەممەد باختەر، ئەو سەربازە کوردە مەریوانییە کە لە پێنا ڕزگارکردنی سەگێک، لاقێکی لەدەست دالە دەستدا، گیرا.

هەروەها ڕێز لە کەمال ڕاستخانە گیرا کە مەودای نێوان مەریوا تا نەخۆشخانەی تەورێزی بە مەبەستی ڕێزگرتن  لەو ئەوسەبازە، بە دووچەرخە، بڕی.

 هەروەها ڕێز لە شەریف باجوەر گیرا کە مەودای نێوان مەریوان تا سەلاسی باوەجانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی مێهرەبانیەوە بە پێیان، پێوا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت