سادق سارم وەزیری، تێکۆشەری کورد لە وڵاتی سویس کۆچی دوایی کرد

0
1123

“سارم خانی سادق‌وەزیری” پارێزەر و مافناسی کورد و یەکێک لە داڕێژەرانی گەڵاڵەی خودموختاری بۆ کوردستان، له‌ ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا له‌ یه‌كێك له‌ كۆمۆنه‌كانی کانتۆنی لۆزانی سویس كۆچی دوایی كرد.

ڕۆژی کورد: سارم خانی سادق وەزیری، به‌ هۆی زانستی مافناسی له‌ داڕشتنی گه‌ڵاله‌ی پێشنیاریی خودموختاری بۆچاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ گه‌ڵ رێژیمی ناوه‌ندیدا ده‌وری سه‌ره‌كی گێراوه‌.

هەرچەند دەوری سارم خان لە مێژووی کورددا لە دوای گەڵاڵەی پێشنیاریی خودموختاری، زۆر بەرچاو نەبووە و بەپێچەوانەی زانست و شارەزاییەکەی، لە گۆڕەپانی خەباتی کوردیدا غایب بووە بەڵام لە هەمان کاتدا لە نێو تێکۆشەرانی کورددا، جێگە و پێگەی دیار بووە و جێگای ڕێز بووە.

سارم خان، ڕۆژی چوارشەممە  ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرانبەر بە ١١ی ئاپریلی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کرد.

سارم خانی سادق‌وەزیری، لە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٠٠ هەتاوی، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی‌ لەم شارە و دواناوەندی لە سنە و تەورێز تەواو کردووە و دوای ساڵێک توانی لە بەشی یاسا لە زانکۆ درێژە بە خوێندن بدات و سەرەنجام لە دەزگای قەزایی ئەوکاتی ئێراندا کاری پێ دەسپێردرێت.

سادق وەزیری، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتە سێ کەسیی ئەو کومیتەیە بووە کە بە ناوی کۆمیتەی ئازەربایجان ‌و کوردستان، ساڵی ١٣٢٧ی هەتاوی، لە تەنیشت کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی توودە پێکهات.

کۆچکردوو سادق وەزیری، دوای کودتای ٢٨ی گەڵاوێژی ١٣٣٢ی هەتاوی، دەسبەسەر دەکرێ ‌و ڕەوانەی بەندیخانەی “فەلەکولئەفلاک”ـی لوڕستان دەکرێ. دوای چواردە مانگ زیندان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا و پاش چوار ساڵ حوکمەکەی دەبەخشرێت ‌و ئازاد دەکرێ.

سارم خانی سادق‌وەزیری هاوڕێ لەگەڵ چەند کوردێکی دانیشتووی تاران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، “جمعیت کردهای مرکز”یان دامەزراند و ناوبراو وەک وتەبێژی “جمعیت”ـەکە ناسرابوو.

ناوەندی ڕۆژی کورد وەک ناوەندێکی سەربەخۆی کورد، سەرەخۆشی لە سەرجەم کوردستان و بنەماڵە و کەس و کاری سادق وەزیری و هاوڕێیانی دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.