زیندانییەکی سیاسی کورد لەگرتووخانە ئازاد کرا

0
705

زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ پاش تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
، رۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕ کەریم مووسازادە زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ پاش کێشانی ٦ ساڵ زیندان لە گرتووخانەی بەندەرعباس ئازاد کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی زیندان و دۆخی نالەباری گرتووخانەی بەندەرعەباس مانی لە خواردن گرتبوو.

ئەو چالاکە سیاسییەی کە ئەندامی کانوونی “فەرزانگان جوان”یش بوو مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە دەستبەسەر و پاش ٤٥ رۆژ راگرتنی لە ژوورەتاکەکەسییەکانی ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعات، خەرمانانی ٨٨ رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی ورمێ کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کە لەگەڵ چالاکێکی دیکەی کورد بەناوی ئەمیر تالبی فەر دەستبەسەر کرابوو لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تاوانی ” موحاربە و ئەندامیەتی لەیەکێک لە حیزبەکوردییەکاندا” بە شەش سال حەبس و دور خستنەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس و زاهیدان حوکم درابوو.
سەرەڕای ناڕەزایەتی و ئێعترازی ئەو زیندانییە سیاسییە و رەوانەکردنی پەروەندەکەی بۆ دادگای پێداچوونەوە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، حوکمەکەی وەکوو خۆی تەئید کرایەوە.

کەریم مووسازادە زیندانی سیاسی کورد رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ٨٨ لە زیندانی ناوەندی ورمێەوە بۆ زیندانی بەندەرعەباس دوور خرایەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت