زیاد بونى نرخى نەوت لە بازاڕەکان بە ر لە دانیشتنى ئۆپێک لە قەتەر

0
855

نرخى نەوت لە خەوتوى ڕابردو تا سنورى ٤٠ دولار لە بازارەکان بەرز بووە کارناسانى بوارى بازارى نەوت هۆکارى ئەو بەرز بونەوەىە گرێ دەدەن بە بڵاو بونەوەى هەواڵى کەم کردنى ڕێژەى بەرهەمهێنانى  نەوت لە ئەمریکا.

لە ١٧ ى ئەمانگە وا بڕیارە وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت لە قەتەر کۆببنەوە سەبارەت بە دانانى سنورێک بۆ بەرز کردنەوەى ڕێژەى بەرهەمهێنانى نەوت لە وڵاتانە هەتا بتوانن بەم شیوەیە ڕێگە لە نزم بونەوەى نەوت بگرن.

کارناسان ئەو چەندە بە زەخمەت دەزانن چونکو کوێت و عێراق و روسیە لە وڵاتانەن کە بڕیاری زیاد کردنى ڕێژەى بەرهەمهێنانیان لە ساڵى ٢٠١٦ داوە.

شایانى باسە دابەزینى نرخى نەوت بۆ ئەو وڵاتانەى کە ئابوریان بە نەوت بەستراوەتەوە قەیرانى ئابوری دروست کردوە هەر بۆیەش ئەو وڵاتانە لە هەوڵى جیدی دان بۆ بەرز کردنەوەى نرخى نەوت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.