زیاتر لە ٨٠ چەکداری داعش لە هێرشێکی ئەمریکا لە لیبی کوژراون

0
707

ڕۆژی کورد: ئاشتۆن کارتێر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دۆینی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، هەواڵی کوژرانی زیاتر لە ٨٠ کەس لە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە هێرشێکی ئەمریکا لە لیبی بڵاو کردەوە.

کارتێر گوتی ئەو هێرشە سەر لە شەوی چوارشەممە، بۆ سەر دوو ئوردوگای داعش لە نزیک باژێڕی سێرت ئەنجام دراوە.

هەوڵدەریی فەڕانسە لەمبارەوە بڵاوی کردەوە کە ئەو هێرشە بە بۆمب هاوێژی بی -٢ و پەهبادی هێرشکەر، ئەنجام دراوە.

پیتێر کوک، وتەبێژی پنتاگۆن لەمبارەوە گوتی، لەم دوو ئوردوگایەدا، ئەو هێزانەی داعش هەبوون کە لە سێرت ڕایان کردبوو و هێرشێکی سەرەکی بۆ سەر هێزەکانی لیبی و ئەمریکا ئەژمار دەکران.

سێرت، شوێنی لەدایک بوونی معەمەر قەزافی، ڕێبەری پێشووی لیبی ـیە و لە ٤٥٠ ک.م ڕۆژهەڵاتی تەرابلۆس هەڵکەوتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت