زیاتر لە ٥٠ کەس لە خەڵکی گوندی سۆفیانی شنۆ بانگهێشتی ئیتلاعات کران+شوناس

0
1879

مرۆڤایەتی: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری مرۆڤایەتی، لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو واتا لە نێوان ڕۆژەکانی چوارشەممە تا شەممە ١٦ تا ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، زیاتر لە ٥٠ کەس لە دانیشتوانی گوندی “سۆفیان”ـی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاونیشتمانیانە بە تاوانی پەنادانی “دژە شۆڕش”، واتا حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی بانگ کراون و هەڕەشەیان لێکراوە و هۆشدارییان پێدراوە کە ئەگەر بێت و جارێکی تر پەنای پێشمەرگە بدەن و ڕاپۆرتی هاتنیان نەدەن، دەکەونە بەر مەترسیی جیدیەوە.

ناوی بەشێک لەو کەسانەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون بیرتیە لە:

١- هادی ئەمینی

٢-سەنعان تەتمیمی

٣-محەممەدئەمین ئەنووشە

٤- حەسەن ئەنووشە

٥-بەدرەددین ساربان، شۆڕای ئاوایی سۆفیان

٦- ڕەسووڵ شەمس، شۆڕای ئاوایی سۆفیان

٧-سەعدوون مەعرووفزادە، دێهیاری ئاوایی سۆفیان کە بە پێی زانیارییەکان ماوەی یەک شەو لە ئیتلاعات ڕاگیراوە

٨- مووسا ئەنووشە

٩- سەید عوسمان موتەهەر

١٠-کاوە خاکی نەهاد

١١-ئەسعەد قوربانی

١٢-خەبات قوربانی

١٣- شەفیع جیدی.

بەپێی زانیاریی پشتیڕاستی هەواڵێنێری مرۆڤایەتی، بەشێک لەو هاووڵاتیانە کە ڕێژەیان زیاتر لە ٥٠ کەسە، کارتی کۆتایی پێهاتنی سەربازی (کارتی پایان خزمەت)ـەکەیان لێ زەوت کراوە و تا ئێستاش نەیاندراوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت