زیاتر لە ٤٧ کوژراو و برینداری ئەرتەشی تورکیە لە شەڕی ئەلباب

0
956

لە حاڵێکدا کە وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیە، ئێران و تورکیە بە مەبەستی چارەسەریی کێشەی سووریە پێکەوە کۆبوونەوە، تورکیە سەرلەنوێ هێرشەکانی خۆی بۆ سووریە لە ژێر ناوی “سپەری فورات” دەستپێکردەوە.

ڕۆژی کورد: لە شەرێکی خوێناوی لە نێوان ئەرتەشی تورکیە و چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لە باژێڕی “ئەلباب”ـی سووریە، لانیەکم ١٤ سەربازی تورک کوژراون و ٣٣ ی تریش بریندار بن. هەرچەند ئەلجەزیرە دەڵێ، ڕێژەی کوژراوەکان ٣٠ کەسە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە ئەرتەشی تورک بڵاوی کردۆتەوە، دۆینێ چوارشەممە لە باژێڕی “ئەلباب” کە لە ٢٥ کیلۆمیتریی تورکیە هەڵکەوتوە، شەڕێکی خوێناوی بە خۆڕاگریی توندی چەکدارانی داعش لە هەمبەر چەکدارانی تورک، هاتۆتە ئاراوە.

لەو شەڕەدا، چەکدارانی داعش لانیکەم بە ٣ ترۆمبیلی خۆکوژییەوە، خۆیان بەسەر چەکدارانی تورکدا تەقاندۆتەوە.

تورکیە ئامانجی خۆی لەو هێرشە، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش و گریلاکانی ی.پ.گ ڕاگەیاندووە.

دەگوترێ دۆخی ٣٣ بریندارەکەی ئەرتەشی تورک، زۆر نالەبارە و پێدەچێ ڕێژەی کوژراوەکان، بەرز بێتەوە.

شەڕی ئەلباب، تا ئێستاش بەردەوامە و بە گوێرەی هەواڵی ئەلجەزیرە، هێزەکانی تورک ناوچە ستراتژیکییەکانی دەورووبەری نەخۆشخانەی ئەلبابیان کۆنترۆڵ کردووە و بەسەریدا زاڵ بوون.

هەروەها ئەرتەشی تورک ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٨٣ کەس لە چەکدارانی داعشیان کوشتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت