زیاتر لە ٣٥٠ هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ماوەی ئەمساڵدا لە ئاگردا سووتاون

0
553

ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی پارێزگای کوردستان بووەتە هۆی لە ناو چوونی سەدان هێکتار دارستان و لێڕەوار.
بەرپرسی گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە، رایگەیاندووە ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستانی ئێران رووی داوە و بووەتە هۆی لە ناوچوونی ٣٥٠ هێکتار دارستان و لێڕەوارەکان.

بەپێی ئامارە فەرمییە بڵاو کراوەکانی رێژیمی ئێران زیاتر لە ٣٥٠ هێکتار دارستان و لەوەڕگەکان لە ئاگردا سووتاون.

ئەو ئاگرکەتنەوەیە خەسارێکی بەرچاوی بە دارەکانی وەک گویژ، هەرمێی ‌کێوی، دار مازوو، جۆرەکانی داربەڕوو، هەڵوچە و سێوی کێوی، بەڵالوک و سماق و چەندین داری دیکە گەیاندووە.

هەروەها ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بووەتە هۆی تێکدانی هێلانەی گیان‌لەبەران.

پێشتریش راپۆرتگەلێک لەلایەن چالاکانی ژینگە پارێزییەوە بڵاو کراوەتەوە، لە سەدا نزیک بە ٢٠ی دار بەڕووەکانی کوردستانی ئێران بە هۆی ئاگر کەوتنەوە بۆ هەتاهەتایی توانای دووبارە رووانینیان لە دەست داوە.

بە وتەی بەرپرسی گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە ئاگر کوژێنەوەیەکی هەوایی بۆ جێبەجێ کردنی هێزە پسپۆڕەکانی بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوونی نییە و یەکێک لە هۆکارەکانی سووتانی ئەم دواییانەی دارستانەکانی مەریوان، بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست بووە.

ساڵانە رووبەرێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگا کوردنشینەکان بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان لە ئاگردا دەسوتێن و هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان لەلایەن بەرپرسانی رێژیمی ئێرانەوە هەڵناگیرترێت.

بەدوادانەچوونی ناوەندە پەیوەندییدارەکانی رێژیمی ئێران، دژکردەوەی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوانی لێکەوتووەتەوە.

ئەنجوومەنی سەوزی چیا رایگەیاندووە: وەک ئاگادارن سێ ڕۆژە دێوەزمەی ئاگر چنگی بەسەر دارستانەکانی شەش ئاواییدا کێشاوەو بە بێڕەحمانەترین شێوە خەریکی کاول کردنییەتی. کومیتەی بەرنگاری لەگەل قەیران بەو پەڕی هێزەوە شەو و ڕۆژ خەریکی کوژاندنەوەو ئاگر بڕ کردنە، تەنانەت بە شێوەی شیفتی لە دەوروو بەری ئاگرەکە نگابانی دەدات، بەڵام مەخابن کە ئرادەی کاولکەری ئاگر ئەیەوێ هیچ لقەدارێ بە پێوە نەمێنێت!
بەو بۆنەوە ئەم کومیتەیە دیسان داوای یارمەتی سەوز و نیشتیمان پەروەرانەی ئێوە دەکات، ئەوانەی نەختێ خۆشەویستی ژینگەو بەزەیی مرۆڤایەتی لایانە تکایە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە مەیدانی باوەڕەشی ئامادە بن.

بە پشت بەستن بە ئامارە کان لە ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا، ٢٣٥ حاڵەت ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی کوردنشینەکانی ئێران رووی داوە کە ١٧٤ حاڵەت لە پارێزگای سنە بووە، ٣٧ حاڵەت لە کرماشان، ١٧ حاڵەت لە ئورمیە و ٧ حاڵەت لە ئێلام رووی داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.