ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران، زیاتر لە ١٠ کەس لە کوژراوانی ئەمڕۆی تکریت و سامڕا، ئێرانین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لە دوو باژێڕی تکریت و سامڕا و لە ناو سەردانکەرانی گۆڕی ئیمامانی شیعە، تەقینەوە ڕووی دا کە تێیدا لانیکەم ٢١ کەس کوژراون و ١٠ کەسیان ئێرانین.
سەردانکەرانی ئێرانی بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێن بەشدارییان لەو ڕێوڕەسمەدا کردووە و بەشێکی زۆریان بە پێیان ئەو ڕێگایەیان بڕیوە و لە لایەن ئێرانیشەوە ئاسانکاریی تەواویان بۆ کراوە و پوڵی خاڵی گومرکیی سنووریشیان لێ نەستێندراوە.
تەقینەوەکەی سامڕا لە ناو پارکینگی مزگەوتێکدا هاتۆتە ئاراوە
لە تکریتیش، ئامبوڵانس ـیکی بۆمب ڕێژ کراو تەقیوەتەوە و لانیکەم ١٣ کەسی تێدا کوژراوە
پێدەچێت ئەو تەقینەوانە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ـەوە ئەنجام درابن و بەو شێوەیە دەیانهەوێ هێرش لەسەر موسڵ کەم بکەنەوە و ڕووی هێزەکان لە شوێنی تر بکەن یان ژومارەی هێزەکانی شەڕی موسڵ کەم بکەنەوە.
پێشتریش ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کەرکوک، تەقینەوەیەکی ئەنجام دا کە تێیدا ٤ پسپۆڕی ئێرانیش کوژران.