زۆرانبازی خۆرهەڵاتی، میدالیای زێڕی زۆرانبازیی فەرەنگیی جیهانی بردەوە

0
885

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، زۆرانبازی خۆرهەڵاتی، میدیالیان زێڕی زۆرانبازیی فەرەنگی جیهان کە ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەز لە بوداپێست ـی مەجارستان کۆتایی پێهات، بردەوە.

سامان عەزیزی گەنجی زۆرانبازی سنەیی لە کێشی ٨٥ کیلۆگرەمدا و وەک یاریزانی یانەی “سینا سەنعەتی ئیزە”،میدالیای زێڕی بردەوە.

سێهەمین خولی کێبەرکێی زۆرانبازیی فەرەنگیی جیهان، بە بەشداریی ١٦ یانە، ڕۆژەکانی ١٨ و ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە مەجارستان، بەڕێوە چوو.

لەلایەکی ترەوە، یانەی کۆنگ فۆ تۆ ئای، ژنانی مەریوان لە کێبەرکێکانی پارێزگا و هەڵبژاردەی ئێران کە پێنج شەممە و هەینی، ١٩ و ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە سنە بەڕێوە چوو،  ١٢ میدالیای زێڕ، ٤ زیو و ١٠ برۆنزیان بردەوە، ئەو ەلە کاتێکدایە کە بە گوێرەی لێدوانی ئامینە ئەمینی، سەرپەرەشتی ئەو یانەیە، ئەوان بێ یارمەتیی هیچ لایەنێک و لەسەر گیرفانی خۆیان بەشداریی ئەو کێبەرکێیانەیان کردووە.

کچانی کۆنگ فۆ تواکاری کامیارانیش لە ڕیزی تەمەنیی منداڵان، مێرمنداڵان و لاوان و گەورەساڵان لەو کێبەرکێیانەدا کە لە سنە بەڕێوە چوون، لە ڕیزی تەمەنیی  منداڵان، پلەی دووهەم و لە ڕیزی مێرمنداڵان، پلەی یەکەمیان بۆخۆیان دەستەبەر کرد و لە ریزەکانی تەمەنیی تریشدا پلەی سێهەمیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد.

کامتارانییەکان ١١ میدالیای زێڕ، ٤ زیو و ٥ بروۆنزیان بردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت