ئا‌مریكا، پلانی “هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی گه‌وره” بۆ سه‌ر ئێران داده‌نێت و به نیازه له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامی بدات.
رۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز” له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس و هه‌واڵگری ئامر یكا گواستوویه‌ته‌وه، كه ناوی پلانه‌كه “نیترۆ زیوس”ه و ئامانجی تێكدان و له‌ناوبردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و په‌یوه‌ندییه‌كان و تۆڕه‌كانی كاره‌بای ئه‌و وڵاته‌ی هه‌یه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، به‌هۆی رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی (5+1) له‌گه‌ڵ ئێران، له ئێستادا پلانه هه‌ڵپه‌سێردراوه و كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پلانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا (پنتاگۆن)ه‌وه ئاماده كراوه و هه‌زاران سه‌رباز و كارمه‌ندی هه‌واڵگری كارییان تێدا كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه و سه‌دان كۆمپیوته‌ر له رێگای تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه، چاودێری تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه‌ی راشیگه‌یاندووه، ده‌زگای هه‌واڵگری ئا‌مریكا، له‌هه‌مانكاتدا په‌ره‌ی به پلانێكی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنی نهێنی داوه، بۆ له‌كارخستنی پێگه‌ی “فۆردۆ”، كه كاره‌كانی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێرانی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه نووسینگه‌كه‌ی له یه‌كێك له چیاكانی نزیك شاری قومه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: “له میانه‌ی بهدواداچوونییاندا له فیلمێكی دۆكیومێنتاری به‌ناوی (زیرۆ ده‌یز)، پلانی (نیترۆ زیوس)یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه بڕیاره فیلمه‌كه له فێستیڤاڵی سینه‌مایی به‌رلین نمایش بكرێت”.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه بڕیاربووه به ڤایرۆسێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ناوی “ستاكس نێت” هێرش بكرێته سه‌ر وێستگه‌ی نهتنهزی پیتاندنی یۆرانیۆم، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران په‌ك بخات.