راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی هەبوونی مەترسی لەسەر گیانی کەبوودوەند

0
635

دۆخی جەستەیی محەممەد سەدیق کەبوودوەند بە درێژتربوونەوەی ماوەی مانگرتن لە خواردنەکەی و کۆڵنەدانی بوێرانەی، هەر دێت و بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات، ئەمرۆ تەنانەت هەواڵدەرییەکانێش لە بێدەنگیدا ماونەتەوە و هیچ زانیارییەک لە دۆخی باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لەبەردەستدا نیە، کۆمەڵەی زەحمەت کێشانی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، بەیاننامەیەکی داوە و تێیدا داوای زیاتربوونی هەوڵی هەمەلایەنە بۆ رزگار کردنی ژیان و گیانی محەممەد سدیق کەبوودوەند دەکات.

دەقی ڕاگەیێندراوی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەو شێوەیە:

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە .. گیانی محەمەدسدیق کەبودوەند لە مەترسیدایە

 ماوەی چەند هەفتەیە لەمانگرتنی محەمەدسدیق کەبودوەند بەرپرسی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی تێدەپەرێت. هەروەک هەمووان ئاگادارین باری تەندروستی کەبودوەند زۆر خراپە و هەنووکە لە نەخۆشخانە بە سەر دەبات. ناوبراو لە نارەزایەتی بە ئەو تۆمەتانەی کە لەم دواییانە خراوەتە پاڵی لە ١٩ی گۆڵانی ئەمساڵەوە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
محەمەد سدیق کەبودوەند لە پووشپەری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری سنە قۆڵبەست کرا و دواتر لە دادگاکانی رژیم بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و پەیوەندی لە گەڵ رێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ بە ١١ ساڵ زیندان مەحکوم کرا.

محەمەد سدیق کەبودوەند لە ماوەی ئەم چەند ساڵە لە زیندان بەرەوڕووی گەلێک ئازار و بێبەشبوون لە دیداری بنەماڵە تا پێشگرتن لە چارەسەری نەخۆشیەکەی بووەتەوە و بەردەوام خراوەتە ژێر گوشار و ئەزیەت. بەڵام ناوبراو هەمیشە بە خۆڕاگری و خەباتی خۆی بەرەنگاریان بووەتەوە. بەرخۆدان و خەباتی ئەو لە نێو زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی جێی رێز و پێزانینە و پێداگری لە سەر بەرگری کردن لە مافی گەلی کورد و مافی مرۆڤ لە بەرانبەر درندەترین رژیم و پەرەدان بە کلتوری خەباتی مەدەنیانەیە.

ئەمرۆ پێویستە کە هەموو رێکخراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ، بەرگری لە زیندانیانی سیاسی، حزب و لایەنە کوردستانیەکان و هەموو چالاکانی ئەم بوارە دەنگی نارەزایەتی بەرز بکەنەوە و خوازیاری ئازادی بێمەرجی دامەزرێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان محەمەدسدیق کەبودوەند لە زیندانەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بن. هەموو هەوڵ و تەقالاکانمان وەگەر بخەین بۆ رزگار کردنی کەبودوەند لە مەرگ.

هیاتی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی
٣٠ی مە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.