راگواستنی یەکێک لەدەستبەسەرکراوەکانی مەهاباد

0
562

پاش تێپەڕبوونی ٨٠ رۆژ لە ناڕوونی چارەنووسی ئومید دەباخچی موکری یەکێک لە ناڕازیانی خۆپیشاندانەکەی شاری مەهاباد، بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە
حەفتەی رابردوو ئومید دەباخچی موکری پاش ٨٠ رۆژ دەستبەسەری بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گوازراوەتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستا تاوانی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.

پاش مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی کارمەندی هوتێل “تارا”ی شاری مەهاباد، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو و دواتر هاووڵاتییانی کورد لەمەهاباد لەگەڵ هەڵسوکەوتی توندی هێزە ئەمنییەتییەکان بەرەوڕوو بوونەوە و لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتیی دەستبەسەر کران.

ئومید دەباخچی خوێندکار و ئەندازیاری کامپیۆتێر یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکان بوون کە پاش گرتنی چارەنووسی بە ناڕوونی مابوویەوە.

هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاویدا، هێرشیان کردبوویە سەر ماڵی ناوبراو و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.

دەوترێت کە لەو پێوەندییەدا ١٥٠ کەسی خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون کە بۆ ئازادکردنی بەشێکیان داوای بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنیان لێکردوون.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، هاووڵاتییانی مەهابادی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی لە بەردەم هوتیل “تارا” دەستیان دایە خۆپیشاندان کە ئەم خۆپیشاندانە کەوتە بەر هێرشی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بە توند و تیژی کێشرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.