دە هەسارەی تری گونجاو بۆ ژیان دۆزرایەوە

0
979

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی هەوافەزای ئەمریکا، ناسا، هەواڵی دۆزرانەوەی دە هەسارەی تری بڵاو کردەوە کە بۆ ژیان گونجاون.

ناسا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕایگەیاند، تلسکۆپی کۆپلێر، لە ساڵی ٢٠٠٩ ـوە بۆ ماوەی ٤ ساڵان، بە پشکنینی خۆی، ٢١٩ هەسارەی لە دەرەوەی مەنزوومەی خۆرییەوە دۆزیوەتەوە کە ١٠ لەو هەسارانە کە قەوارەیان نزیک بە هێندەی زەوییە و کێو و دۆڵیشیان تێدایە و بۆ ژیان گونجاون.

زانایانی ئاژانسی هەوافەزای ئەمریکا دەڵێن، ئەگەری ئەوە هەیە لەو هەسارانە ئاو بە شێوەی شلەمەنی هەبێ و دۆخێکی تەواو گونجاو بۆ ژیان بوونی هەیە.

مەودای ئەو هەسارانە لەگەڵ خۆ، هەر بە ڕادەی مەودای زەوی تا خۆرە و پلەی هەواش لەو هەسارانە بۆ ئەوەی ئاوی لێ هەبێ، گونجاوە.

ئەو دۆزینەوە نوێیانە تا ئێستا بە واتای ئەوە نیە کە لە دەرەوەی زەویش، بوونەوەر و گیاندار هەبێ بەڵام یەکێک لە زانایان بە ناوی ماریۆ پرێز، ویڕای ئاماژە بەو دۆزینەوە نوێیە دەڵێ: “ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێمەی مرۆڤ، تەنیا بوونەوەری نا ئەو کەیهانە نەبین”.

هەروەها ئاوی لۆپ، زانایەکی ترە کە لەمبارەوە دەڵێ: “کەم نین ئەو هەسارانەی کە بەقەرا زەوی دەبن و هەلومەرجی ژیانیشیان تێدا هەیە”.

مەبەست لە هەلوومەرجی ژیان، دووری و نزیکیی ئەو هەسارانە لەگەڵ خۆرە کە دەبێتە هۆی هەبوونی ئاو بە شێوەی شلەمەنی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت