دەمیرتاش: لە سەدەی هاوچەرخدا دەبێ هەموو لایەک ددان بە راستیەک بە ناوی کوردستان دابنێن

0
597

هەواڵدەری حورریەت نووسی: هاوسەرۆکئ پارتی دێموکراتیکی گەلان (ه د پ) لە کۆبوونەوەی کۆنگرەی کۆمەڵگا دێمۆکراتیکەکان (د ت ک ) گوتی:

کوردەکان لە ولاتی خۆیاندا، ورەیەکی سیاسی پێک دێنن، لەو چاخە لە مێژوودا، ئیتر ترس واتایەکی نیە. ئەگەر بێت و لە جیاتی کۆسپ خوڵقاندن، شان بە شانی یەکتری بچینە پێش ئەوا بە دڵنیاییەوە سەرکەوتنێکی مەزن دەستەبەر دەکەین.

هەروەها دەمیرتاش لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەو خۆڕاگریەی ئێستا بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێدێت. ئێستا سەردەمی نیشان دان و خستنە ڕووی ورەی سیاسی کوردەکانە لە وڵاتی خۆیاندا. مێژوو لە بەرەبەری گۆڕانکارییەکی مەزن دایە کە نەتەوەی کورد، دەست نێشانی دەکەن. سەرەڕۆیی یان ئازادی، ژیانی بندەستی یەک کەس یان خومدوختاری. هەر بڕیارێک کە لە خۆرهەڵاتی تورکیە بدرێت دەبێ لە خۆرئاوای تورکیە، ڕەچاو بکرێ و بەو پێیە کار بکەن. لە چاخی ئێستادا و لەو دۆخەدا دەبێ ڕاستیەک بە ناوی کوردستان دانی پێدابندرێت

دەمیرتاش لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:من داوا لە سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەکەم لە بری ناردنی بەرپرسی هێزە چەکدارەکانی تورکیە، خۆی بێت بۆ شاری جزیر. ئەوا ئیستا ئێوە لە هەڵبژاردنی یەکی نڤامبردا سەرکەوتوون. ئێستا ئێوە هەڵبژێردراو و بەهێزن. لەگەڵ سەرۆک کۆمارەکەتان بچنە جزیر و سیور. مەگەر ئێوە ناڵێن خەڵکی لە تیرۆریسم ڕزگار دەکەن؟ کەواتا تا درەنگ نەبووە میتینگێک لە خزیر وەڕێبخەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت