دەزگای قەزایی ئێران ٦ کەسی لەسێدارە دا

0
877

ڕۆژی کورد: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ٦ هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرج بە شێوەی بە کۆمەڵ لەسێدارە دا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ کەسی ئێرانی، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕابوویەوە، سەرەنجام بە بریاری دادوەر حوکمەکەیان بەرێوەچوو.

ناوی ئەو شەش کەسە مستەفا ئیجلالی، عیباد محەمەدی و جەواد سادقی، مەهدی حەق‌شناس، جواد موزەفەری و محەمەد زارع ڕاگەیاندراوە.

سەرچاوەکان هەواڵی لەسێدارەدانی ٩ کەسیان لە زیندانی ڕەجایی شار بڵاو کردۆتەوە بەڵام هەتا ئیستا ناوی ٦ کەس لەو کەسانە بڵاوبۆتەوە.

ئەو زیندانییانە ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە بە مەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون، کە سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی لەسێدارەدرانیان بۆ بڕابوویەوە.

دەگوترێ هاوکات زیندانییەک بەناوی مەهدی کاهە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، پاش رەزامەندیی کەسوکاری کوژراوەکە لە پەتی سێدراە رزگاری بووە.

وڵاتی ئێران ساڵی ڕابردووی زایینی بەپێی ڕاپۆرتی ئەحمەد شەهید ٩٦٦ کەسی لەسێدراە دا،کە بەپێی ئەو ئامارە ژمارەی لەسێدارەدرانی هاووڵاتییان لە سەردەمی دەسەڵاتداریی حەسەن ڕۆحانیدا دوو قات زیاتر لە سەردەمی دەوڵەتی ئەحمەدی‌نژاد بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.