دەرهێنەرێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، خەڵاتی یەکەمی فیلمە سەربەخۆکانی لەندەنی بردەوە

0
687

ڕۆژی کورد: خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمە سەربەخۆکانی لەندەی بۆ کورتەفیلمی “بینای ژمارە ١٣”، پێشکەش بە ئەمیر غوڵامی، دەرهێنەری کوردستانی ڕۆژهەڵات کرا.

ئەمیر غوڵامی، لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی و خەڵکی شاری بۆکان و دەرهێنەری کورتە فیلمی “بینای ژومارە ١٣”، توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی یەکەمی ئەو فیستڤاڵە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

ئەو کورتەفیلمە هەروەها چۆتە بەشی کێبەرکێی دووهەمین فستیڤاڵی ناونەتەوەیی کورتەفیلمی ونژۆی چین.

پێشتریش وێڕای ٧ بەرهەمی تر، لە بەشی کێبەرکێی چوارەمین فستڤاڵی دهۆک، کێبەرکێی حەوتەمین فستڤاڵی ناونەتەوەیی فیلمی کوئینزی ئەمریکا و فستیڤاڵی کورتەفیلمی تاران، بەشداری کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت