دەرمانخانەیەکی مهاباد، دەرمانی ماوەبەسەرچوو بە هاووڵاتیان دەفرۆشێ

0
1085

لە دەرمانخانەیەک لە مهاباد، دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەدرێ بە نەخۆشەکان.

ڕۆژی کورد: بە پێی ئەو وێنەیە کە نموونەیەکە و هەروەها هەندێ زانیاریی پشتڕاست کراوە کە بۆ ناوەدنی ڕۆژی کورد نێردراوە، نیشانی دەدا کە شەربەتی سەرمابوونەکە (کۆخە) هی ساڵی ٢٠١٣ ـەیە.
ناوەندی ڕۆژی کورد داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی چون بۆ دەرمانخانە و وەرگرتنی دەرمان، چاو لە ڕێکەوتەکان بکەن.
بەپێی زانیاریگەلێک کە پێشتر لە ناوەندی ڕۆژی کورد بڵاو کراوەتەوە و بە پێی وتووێژێک کە لەگەڵ دوکتور ناسر سەید ئەحمەدی بەشێک لە دەرمانخانەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەندێک بنکەی پەیوەندیدار، لە چەند شارێکی کوردستان وەک کرماشان، سنەو مهاباد، دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەدەن بە هاووڵاتیان یان بێ ئەوەی کە پێویستییان هەبێ، بۆ پێش گرتن لە ماوە بەسەرچونی دەرمانەکان، هەندێک دەرمانیان بۆ دەنووسرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت