دیسان تانکەری مەرگ لە مەریوان، قوربانی لێکەوتەوە

0
1058

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، جارێکی تر، تانکەری مەرگ لە ڕێگای مەریوان بۆ سنە، قوربانی لێکەوتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 16ی خەزەڵوەری 1395 بۆ جارێکی تر لە ڕێگای مەریوان بۆ سنە، ڕووداوێکیهاتووچوو لە نێوان تانکەرەکی مەرگ و ماشێنێکی جۆری های لۆکس هاتە ئاراوە و لە ئەنجمدا دوو هاونیشتمانیی کورد، لە جێوە گیانیان لە دەست دا.

لەو ڕووداوەدا چەند کەسی تریش بریندار بوون کە بەپێی زانیارییەکان بۆ نەخۆشخانەی سەوڵاوا ڕاگواستراون و دەگوترێ ڕەوشی تەندرووستییان نالەبارە.

ڕوودانەوەی ڕووداوێکی تری دڵتەزێنی هاتووچوو و کوژرانی هاووڵاتییان بەو هۆیەوە لە حاڵێکدایە کە ناڕەزایەتیی ناڕازییان لە مەریوان بە تووندترین شێوە سەرکوت کرا و بەرپرسانی شار و مەلاجومعەی ئەو شارەش کە بەپێی بانگەشەی بەشێک لە چالاکانی مەریوانی، بەشێکن لە پرۆژەی هاوردەکردنی نەوت لەو ڕێگایەوە و قازانجی ئابووری لێدەکەن، لە هەمبەری بێدەنگ بوون.

لە کاتی ناڕەزایەتی دەربڕینی کەمپەینی نا بۆ تانکەری مەرگ لە مەریوان، چوار ئەدمینی ژووری تلێگرامیی ئەو کەمپەینە لەلایەن ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کران و دوای دوو ڕۆژ بە پێی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران و مامۆستایەکی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەناوی دوکتور حامید کۆنەپۆشی بە هۆی لێدوان لە ناو ناڕازییان، مافی وانەبێژی لێ ئەستێندراوە.

14958383_638413449671330_1549125348_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت