دۆخی لەشساغیی سەلاحەدین دەمیرتاش لە نەخۆشخانە ناجێگیرە

0
1139

ڕۆژی کورد: بەپێی لێدوانی وتەبێژی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان، دۆخی لەشساغیی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ لە بەندیخانەی ئەدرنە نالەبارە و تووشی گرژیی ماسولکەی دڵ بووە.

ئایهان بیلگەن، وتەبێژی هەدەپە، دۆینی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی هەدەپە، ڕایگەیاند “ڕۆژی شەممەی ڕابردوو باری لەشساغیی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە بەندیخانە تێکچووه‌ و تا ئێستاش چارەسەریی پێویستی بۆ نەکراوە”.

 ناوبراو نیگەرانییخۆی لەمبارەوە دەربڕی و گوتیشی “باری ته‌ندروستیی دەمیرتاش له‌ ئێستادا جێگیر نییه.”

بە گوێرەی قسەکانی وتەبێژی ه.دپ، دەمیرتاش پێشتر کێشەی دڵی هەبووە و لە نەخۆشخانەی چارەسەری دڵی بۆ کراوە و هەموو بەڵگەکانیشی لەبەردەستدان، بەڵام لەو کاتەوە کە دەستبەسەر تا ئێستاش هیچ چارەسەرییەکی ئەوتۆی بۆ دابین نەکراوە.

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپ و ڤیان  یوکسەکداغ و هەشت پارلمانتارێکی تری کورد بەناوەکانی سووڕەیا ئوندەر، محەممەد عەلی ئەسڵان، زیبا پیر، فەرهاد ئونجو، لەیلا بیرلک، سەلام ئیرماک و نوورسەل ئادۆغان و گوولسەر یلدریم، ماوەی ٣٥ ڕۆژە بەتاوانی هاوکاری کردن و پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان، لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی تورکەوە، دەستبەسەر کراون و دوو ڕۆژ بەر لە دەستبەسەرکرانی ئەوان، دوو شارەوانی دیاربەکریش دەستبەسەر کرابوون.

تا ئێستا، دەستبەسەرکرانی دەمیرتاش و پارلمانتارەکانی هەدەپ، هیچ دژکردەوەیەکی ئەوتۆی لەلایەن کوردانی کوردستانی باکوور، لێ نەکەوتۆتەوە.

جەمیل بایەک سەرۆکی پ ک ک لە دوایین دیمانەی خۆی لەگەڵ ماڵپەڕی winoستراتژیی پارتەکەی گوتی: “مەبەستی پ ک ک لەو کارەی، پێکهێنانی وڵاتێکی نوێ نیە، نامانهەوێ سنوورەکان بگۆڕن و نە ئەوەی کە وڵاتی خەڵکانی تریش داگیر بکەین. ئێمە گەرەکمانە کوردەکان لە وڵاتی خۆیاندا بژین، ئازادیی ڕادەربڕینیان هەبێ و بەپێی شوناسی خۆیان، نەریتەکانی خۆیان ڕێک بخەن و بەڕێوە ببەن. هەر ئەوەشمان بۆ هەموو خەڵکانی تری ناوچەش دەوێت”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت