دۆخی لەشساغیی رەسووڵ نادری، هونەرمەندی ناسراوی کورد ناجێگیرە

0
1237

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مهاباد، دۆخی لەشساغیی هونەرمەندی بەیت و حەیران بێژی کورد، ڕەسووڵ نادری، ناجێگیرە و لە رەوشێکی باشدا نیە.

هونەرمەند رەسووڵ نادری ماوەیەکە بە هۆی نەخۆشی لە ناو جێگا دایە و ئێستا لە ماڵی خۆی لەژیر چاوەدیریی بنەماڵە و هەروەها چاوەدیریی پزشکی دایە.

ڕەسووڵ نادری، هونەرمەندی بەیت و حەیران بێژیناسراوی کورد لە ئێستادا توانایی قسەکردنی تا ڕادەیەکی بەرچاو لە دەست داوە.

هونه‌رمەند ڕەسووڵ نادری ساڵی 1312ی هەتاوی له ئاوایی ئوزونتاشی مەهاباد له دایکبووه و له ئاوایی کانی سێو ماوەیه‌ک ژیانی بردۆته سەر. ساڵی 1347ی هه‌تاوی به تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژێمی شاهه‌نشاهی بۆ ماوەی 3 ساڵ دەسبه‌سەر دەکرێ. له ساڵی 1351ی هه‌تاوییه‌وە له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.

ناوبراو لە ماوەی تەمەنی خۆیدا خزمەتێکی بەرچاوی بە هونەر و موزیک و بەیت و حەیرانی کوردی کردووە.

هەروەها ئەو هونەرمەندە کوردە بە هۆی هەستی بەرزی نەتەوایەتی و چڕینی گۆرانیی شۆڕشگێڕی و لایەنگری لە خەبات وبزووتنەوەی رەوای گەلی کورد، چەند جاران گیراوە و بەندکراوە و کەوتۆتە بەر ئەشکەنجە و لیێدان.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له بوارەکانی به‌یت و حه‌یراندا دەستێکی باڵای هه‌یه و نه‌قڵه خۆشەکانی به‌ناوبانگن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت