دوو کەس لە هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە سەراوان کوژران و بریندار بوون

0
931

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی “باشگای خەبەرنیگارانی جەوان”، پەیوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران، هەواڵی تێکهەڵچون لە نێوان سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هێزێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە سەراوان ـی بەلووچستان لە سەرەتای شەوی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، لەو تێکهەڵچوونەدا، پاسدارێک بە ناوی “حەسەن جەزینی” کوژراوە و یەکی تر بریندار بووە کە لە دۆخێکی نالەبار دایە، گرووپە دژبەرەکەی ئێرانیش توانیویانە بەرەو سنوورەکان پاشەکشە بکەن.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فارس، کەسە کوژراوەکەی ئەندامی سپا، ستوان یەک، پاسدار حەسەن جەزینی زادە، خەڵکی گوندی جەزین ـی شاری بەم ـە کە لە بەرەی عەمەلیاتیی سەیدوشوهەدار لەشکری ٤١ی ساروڵڵای کرمان، کاری کردووە.

بەپێی ئەوەی کە سەرجەم تێکهەڵچوونەکانی ڕژیم لە سەراوان تا ئێستا لەگەڵ ڕێکخراوی جەیشولعەدل بووە، پێدەچێ ئەو تێکهەڵچوونەش هەر لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە چالاکەی مافی بەلووچەکان بووبێت.

پێشتریش، ئێوارەی پێنج شەممە ١١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێک لە نێوان ڕێکخراوی جەیشولعەدل و سپای تیرۆریستیی پاسداران، ٨ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژرابوون.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل کە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان چالاکی سیاسی و سەربازی هەیە، خۆی بە پارێزەری مافەکانی بەلووچەکان ناساندووە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان جار زەبریان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاندووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت