دوو کارمەندی وزەخانەی ناوکیی بلژیک چوونە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش

0
539
رۆژی کورد: دوو کەس لە کارمەندانی وزەخانەی ناوکیی بلژیک، ئەو وڵاتەیان بەرەو سووریا بەجێهێشتووە و چوونەتە ریزی ڕیزی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە.
هەواڵدەریی “دەیلی مەیل”ی بریتانیایی بڵاوی کردۆتەوە؛ هەنووکە پۆلیسی بلژیک بەهۆی ترس لە تەقاندنەوەی وزەخانەی ناوکیی بلژیک بە دەستی تیرۆریستانی داعش، کەوتۆتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و دەوری وزەخانەکە بە وردی لەژێر کۆنتڕۆڵی پۆلیس‌دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردۆتەوە، ترس لە تەقاندنەوەی وزەخانەکە بە دوای ئەوەدا دێت کە یەکێک لە نیگابانەکای پارێزگاری کردن لەو وزەخانەیە کوژرا.
پۆلیسی بلژیک راگەاندووە: کوشتنی نیگابانی وزەخانەکە بۆ چوونە ناو وزەخانەکە و کردەوەی تیرۆریستی و هەروەها تەشەنە پێکردنی رادیۆئەتیڤ بووە.
ڕاپۆرتی دەیلی مەیل باسی لەوە کردووە، یەکێک لەو کارمەندانە، ساڵی ٢٠١٤ بۆ بەشداریکردنی لە کاری تیرۆریستیدا لە بلژیک زیندانی بووەو پاش ئازادبوونی هەڵاتووە بەرەو سووریا.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، کووشتنی نیگابانی وزەخانەی بلژیک بە مەبستی دەستپیڕاگەیشتن و دزینی مەوادی ناوکی، بۆ دروست کردن بۆمب بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.