دوو پاسداری تری ئێران لە سوریە کوژران

0
1222

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی فەرمیی ئەرتەشی ئازادی سووریە و هەروەها هەواڵی چەند ماڵپەڕێکی نێوخۆیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 9ی خەزەڵوەری 139ی هەتاوی، پاسداڕ محەممەد کەیهانی، بەرپرسی ستادی ٨٤ و ٨٨ ـی ئەحمەدی نەژاد لە ئەندیمێشک، لە سوریە کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی نێوخۆی ئێران، ئەوە شەشەمین کەس لە ئەندامانی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان خەڵکی باژێڕی ئەندیمێشک ـە کە لە سووریە کوژراوە.

هەروەها بەپێی ڕاگەیێندراوی ئەرتەشی ئازاد، ڕۆژی شەممە 8ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، پاسدار محەممەدعەلی محەممەدحسێنی، فەرماندەی تیپی تەکاوەری ئیمام سەجاد لە سووریە و لە کاتی هێرش بۆ حەلەب کوژراوە.

تا ئێستا سەدان کادر و فەرماندە و ئەندامی ئێرانی و ئەفغانی وپاکستانیی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە شەڕی سووریە و بۆ مانەوەی ڕژیمی ئەسەد، لە سووریە کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت