دوو بەربژێر لە مەریوان بەڵێنی دامەزراندن بە مەرجی دەنگدان دەدەن

0
590

کاندیدەکانی شارە جیاوازەکانی ئێران و بەتایبەت کوردستان کە بەۆی بایکۆتەکان، ئەگەری دابەزینی ڕێژەی دەنگدانی خەڵک لە ئارادایە، دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی شێوازی جیاواز.

لەو شێوازانە کە تێیدا لە بێ دەرەتانی و هەژاری خەڵک کەڵکاژۆ وەردەگیرێ، دەکرێ ئاماژە بەوانە بکەین: بەڵێنی دامەزران، ناونووس کردنیان لە تەعاونی فەڕشچنەکان، دامەزراندن لە شۆڕای شار، پێدانی پارە، سەردان کردنی مەلا و سەرۆک تایفەکان و بەشداری کردن لە سەرەخۆشی و بەڵێنی درووست کردنی ڕێگا و بان و پێدانی ئیمتیازی نانەوەخانە و ….تاد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەمشەو لە مەریوانەوە بە “ڕۆژی کورد” گەیشتوون، ئەمشەو ٢ی ڕەشەممە، لایەنگرانی دوو کاندیدی ئەو شارە ئەمشەوە بە ناو شاردا گەڕاون و داوای ناسنامە و کۆپی ناسنامەیان لە خەڵک کردوە.

لایەنگرانی ئەو دوو نوێنەرە لە مەیدانی شەوڕەنگی شاری مەریوان بە شێوەیەکیتەواو ئاشکرا بە خەڵکیان کوتووە کە لە ئەگەری ڕادەست کردنی ناسنامە و کۆپیەکەی و دەنگ دان بە کاندیدەکەیان، دوای هەڵبژاردن دادەمەزرێن.

ئەو دوو نوێنەرە بریتین لە: عەبدوڵڵا ڕەشێدی پوور و ئومید کریمیان.

شایانی باسە کە سەرچاوەی هەواڵەکە بە ڕۆژی کورد گوت کە زۆر کەس وڵامی تووندیان بەو کەسانە داوەتەوە.

هەروەها سەرچاوەی هەواڵەکە لە مەریوان، بە ڕۆژی کوردی گوت: ئۆمید کەریمیان خۆی ناتوانێت قسان بکات ، بۆیان نوسیوە دەنگیان تۆمار کردوەو بڵاوی دەکەنەوە و تا ئێستا لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا قسەی نەکردووە.

هەروەها کەسێک بەناوی سەرکەوت کۆنەپۆشی، سەرجەم چالاکییەکانی عەبدووڵا ڕەشیدی بەڕێوەدەبات و ڕێنموونی ناوبراو دەکات بۆ بەکارهێنانی شێوازی ئەوتۆ کە خەڵک بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.