دوو شوانکارەی کرماشانی و ئیلامی بوونە قوربانیی تەقینەوەی مین

0
720

رۆژی کورد: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئوستانەکانی کرماشان و ئیلام، لە دوو روودای جیاجیای تەقینەوەی میندا لاقیان پەڕی.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 24 ی رەشەممە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەهدی خرسانیان، لە ناوچەی چەم هیندی لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی دژە نەفەردا لاقێکی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی دەستی عەباس سەربە ئوستانی ئیلام بووە، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتدا تووشی ئەو رووداوە بووە.

هەنووکە ئەو هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی شاری ئیلام لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

مانگی 10ساڵی رابردووی زایینیش سێ هاووڵاتیی كوردی خەڵکی دەشتی عەباس بەناوەکانی نەورۆز خزرجی، دبش حەمیدی و سەبیح حەمیدی لە کاتێکدا بۆ بژیویی ژیان خەریکی کۆکردەوەی پاشماوەی گوللە تۆپ و ئاسنەواڵە بوون، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لە دەست دا.

هەروەها رۆژی رابردوو یەکێک لە هاوارچییەکانی ئوستانی کرماشان کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا و بەشێک پە ئەندامانی دیکەی لەشی بە توندی بریندار بوون.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ناوی لەتیف عەلی یارم فالفالوو، تەمەن 38 ساڵ و کوڕی سوحبەتوڵڵا بووە، لە لە،لەوەڕگەکاندا تووشی رووداوی تەقینەوەی مین بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.