دوو شانۆنامە لە دووتوێی پەرتووکێک بە زمانی کوردی بۆ منداڵان و میرمنداڵان چاپ و بڵاو بۆوە

0
1381

ڕۆژی کورد: خالید حەیدەری، دەرهێنەری خەڵکی بۆکان، دوو شانۆنامەی “مریشکە قوڵە” و “مەڕۆکە و بزنۆکەی”ـی لە دووتوێی پەرتووکێک بە ناوی “مەڕۆکە و بزنۆکە” چاپ و بڵاو کردەوە.

شێوەی نووسینی ئەو دوو حیقایەتە فلکلۆرە کوردیە بە شێوەی شانۆنامەیە و ئەوە یەکەم جارە کارێکی ئەوتۆ بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.

ئەو پەرتووکە بە زمانێکی ساکار و خۆماڵی و بۆ منداڵان و مێرمنداڵان نووسراوە.

ئەم پەرووتکە لەلایەن ناوەندی وەشانی زانکۆوە کارەکانی کراوە و لە چاپخانەی ڕامان چاپ کراوە.

خالید حەیدەری، دەرهێنەر و شانۆنامەنووسی کورد، ئەندامی ماڵی شانۆی ئێران و سەرپەرشتی گرووپی شانۆی بۆان ـە.

ئەو دەرهێنە و شانۆنامە نووسە کوردە، لە لێدوانێک بۆ ماڵپەڕی زریان دەڵێ:” گیروگرفتی گشتی لە کاری شانۆدا، بەتایبەت لە شانۆی کوردیدا، نەبونی دەق و نووسراوەی شانوییە، هەمان شانـۆنامە کە ئەم گرفت و و کێشەیە لە ئیشي  شانۆیی بو  مناڵان دا، بەداخەوە زوۆر زەق و بەر چاوترە  کە بە ڕاستی لەم بوارەدا یان کار نەکراوە یان ئەگەریش کرابێت   هێندە کەمە کە وەبەرچاو نایەت… کاری نوسراوەیی شانویی نەک هەر بەکوردی، بگرە لە فارسیشدا ، زوڵمی لێ چوەو  وکاری بۆ نەکراوە..

هەموومان باش ئەزانین، هەر کارێکی کلتووری و هونەری بو منداڵان ، کارێکی بنەڕەتیە و چەندە دەتوانێ  ژێرخانی فەرهنگی و کومەڵایەتی و تەنانەت ئابوریی کۆمەڵگا،  پتەوتر بکات، بەڵام ئەم خاڵە گرنگە هەردەم دراوەتە بەر بای فەرامۆشی و لەبیرچوونەوە..

جا منیش وەک کەسێک کە ساڵانێکی زۆر لە ژیانم لەگەڵ منداڵ و مێرمنداڵان، هەڵسوکەوتم بووە و خۆم بە قەرزداریان ئەزانی کە کارێکی هەرچەند بچوکیش بێ، بۆ منداڵە چاوگەشەکانی گەلەکەم ئامادە بکەم کە بە خۆشحاڵییەوە ئامادەبوونی پەرتووکی “مەڕۆکە و بزنۆکە”، هاوکات بوو لە گەڵ ڕۆژی جیهانیی پاراستنی  “زمانی دایکی” ، منیش ئەم پەرتووکەم کە لە دوو شانۆنامەی “مریشکە قوڵە ”  و  “مەڕۆکە و بزنۆکە”  پێکهاتوە پێشکەش دەکەم بە منداڵان و مێرمنداڵانی ئەم نیشتمانە جوانە و هیوادارم بکەم و کوڕی و کورتتیی ئیشەکە بە دڵ گەورەیی و لێ بوردوویی ببێنن…

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت