دوو بەرپرسی باڵای حیزبووڵا و ٥ کەسایەتیی ڕووسی کەوتنە ناو لیستەی گەمارۆ دژە تیرۆرەکانی ئەمریکاوە

0
723

ڕۆژی کورد: وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە نوێترین لیستەی گەمارۆکانی خۆی بە دژی کردەوە تیرۆریستییەکان، ناوی پێنج شارۆمەندی ڕووسی و دوو بەرپرسی باڵای حیزبوولای لوبنانی راگەیاندووە.

یەکێک لەو ٥ شارۆمەندە ڕووسیە، ئەلکساندر باستریکین، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی نزیک لە ویلادیمێر پوتین و بەرپرسی باڵای پێشووی دادستانیی ڕووسیە یـە، هەروەها ئانستینسلاڤ گوردیفسکی و گۆنادی پلاکیسن کە لە دەوڵەتدا بەرپرسیارەتییان هەیە و ئاندری لۆگڤێی و دێمیتری کوفتون کە هەر دووکیان لە بەرپرسە باڵاکانی تەناهیی ڕووسیەن لەو لیستەدان.

عەلی دەعموش بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و مستەفا موغنیە، فەرماندەی لقی سەربازیی حیزبووڵاش لەو لیستە نوێیەی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دان.

عەلی دەعموش یەکێک لەو مەلایانەیە کە هاتووچووی بەردەوامی بۆ ئێران هەیە و دوای کوژرانی مستەفا بەدرەدین کە ڕۆژی هەینی ٢٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشق تیدا چوو، لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە ئێران بەو بۆنەوە گیرابوو، قسەی کرد.

مستەفا موغنیە کە تەمەنی نزیک بە ٣٠ ساڵانە و بەرپرسێکی لقی سەربازیی حیزبوڵایە یەکێکی تر لەو کەسانەیە کە لە لیستەی ڕاگەیێندراوی نوێی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا ناوی هاتووە و لە ناو ڕاگەیێندراوەکەشدا شوێنی لەدایک بوونی مستەفا موغنیە بە تاران ڕاگەیێندراوە و ساڵی ١٣٦٦ لە کەرەج ناوی تۆمار کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت